وه‌زیرى ڕۆشنبیرى: مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى نوێ سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو خه‌رجده‌كرێت

ناوخۆ
  • 8-07-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    حه‌سه‌ن نازم وه‌زیرى ڕۆشنبیرى وگه‌شتوگوزار وشوێنه‌وار،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،دڵنیایی دایه‌ فه‌رمانبه‌رانى نوێ به‌خه‌رجكردنى مووچه‌كانیان سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو.
    نازم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"پێشووتر ڕینمایی داوه‌ به‌ئاسانكردنى ڕێوشوێنه‌ كارگێرییه‌كان كه‌ده‌بێته‌ هۆى دابه‌شكردنى مووچه‌ سه‌ربارى سه‌ختى ڕه‌وشى ئابوورى،ڕوونیشیكرده‌وه‌ هه‌ماهه‌نگى كراوه‌ نێوان فه‌رمانگه‌كانى دارایی وكارگێرى ووه‌زاره‌تى دارایی كه‌ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ى خه‌رجكردنى مووچه‌كانه‌ سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوودا.
    ئاماژه‌یشى دا وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرى وگه‌شتگوزار وشوێنه‌وار هه‌موو ڕێكاره‌كانى له‌م باره‌یه‌وه‌ ته‌واو كردووه‌ به‌بێ هیچ دواكه‌وتنێك.