به‌غدا-اه‌ع
هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،شكستیان به‌پیلانێكى تیرۆرستى بۆ به‌ئامانجگرتنى شارى موسڵ هێنا.
ڕاگه‌یاندنى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"هه‌واڵگیرییه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له‌نه‌ینه‌وا وبه‌پاڵپشتى فه‌وجى ئه‌ركه تایبه‌ته‌كان پرۆسه‌یه‌كى پێشوه‌خته وجۆرى ئه‌نجامدا"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"پرۆسه‌كه بووه هۆى بووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى شانه‌یه‌كى تیرۆرستى پێكهاتوو له6 تیرۆرستى سه‌ر به‌داعش وڕاده‌ستى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كران بۆ ته‌واوى كردنى ڕێوشوێنه‌كانیان به‌پێى یاسا".
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ده‌سته‌كه وتیشى"ئه‌ندامانى شانه‌كه دانیان به‌وه ناوه كه‌پیلانیان داناوه بۆ ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى تیرۆرستى له‌نێو شارى موسڵ".