مالیكى وحه‌كیم جه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌گرنگى پشتیوانیكردنى ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت بۆ تێپه‌ڕاندنى ئاڵنگارییه‌كان

  • 8-07-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    نورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا وعه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه‌ى نیشتیمانى ،ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،جه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگى پشتیوانیكردنى ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت بۆ تێپه‌ڕاندنى ئاڵنگارییه‌كان.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"مالیكى پێشوازیكردووه‌ له‌عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه‌ى نیشتیمانى،وله‌میان دیداره‌كه‌دا تاوتوێى ڕه‌وشى سیاسى وئاسایشى وڵات كراوه‌،له‌گه‌ڵ لێكه‌وته‌كانى په‌تاى كۆرۆنا ودابه‌زینى نرخه‌كانى نه‌وت وڕه‌نگدانه‌وه‌ى له‌سه‌ر ڕه‌وشى ئابوورى وڵات".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"هه‌روه‌ها جه‌ختیش كرایه‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگى هه‌ماهه‌نگكردنى هه‌ڵوێسته‌كانى نێوان هێزه‌ سیاسییه‌كان وپشتیوانیكردنى ده‌زگاكانى وڵات بۆ تێپه‌ڕاندنى ئاڵنگارییه‌كان"،جه‌ختیانیشكرده‌وه‌ له‌سه‌ر"گرنگى ئه‌وه‌ى ئه‌ركى حكومى له‌پێناو بووژاندنه‌وه‌ى ڕه‌وشى ئاسایشى وخزمه‌تگوزارى له‌وڵاتدا بێت".