كازمى : سه‌روه‌رى یاسا هه‌میشه‌ ده‌نگى به‌رز وكۆتا ده‌بێت

ناوخۆ
  • 8-07-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ سه‌روه‌رى یاسا هه‌میشه‌ ده‌نگى به‌رز وكۆتا ده‌بێت،جه‌ختیشى كرده‌وه‌ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى راسپارده‌كانى بۆ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌وه‌ى په‌له‌ بكه‌ن له‌ته‌واوكردنى لێكۆڵینه‌وه‌كانى تیرۆركردنى هیشام هاشمى شاره‌زاى ئه‌منى.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زارى بۆ ئاسایشى نیشتیمانى كردووه‌"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"له‌سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ پرسه‌ وسه‌ره‌خۆشى خۆیان ئاڕاسته‌كرد به‌بۆنه‌ى شه‌هیدبوونى هیشام هاشمى،وهاوخه‌مى خۆیانیش بۆ كه‌سوكارى كۆچكردوو وبنه‌ماڵه‌ وخۆشه‌ویستانى ده‌ڕبرى".
    به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران جه‌ختیشى كرده‌وه‌ له‌سه‌ر"پێویستى جێ به‌جێ كردنى راسپارده‌كانى بۆ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌وه‌ى په‌له‌ بكه‌ن له‌ته‌واوكردنى لێكۆڵینه‌وه‌كانى ئه‌م تاوانه‌ قێزه‌ونه‌،وبه‌رزكردنه‌وه‌ى ده‌رئه‌نجامه‌كانى،وراپێچیكردنى تاوانباران بۆ دادپه‌روه‌رى دادگا"،دووپاتیشیكرده‌وه‌ به‌وه‌ى"سوورین به‌بێ كه‌مته‌رخه‌مى له‌سه‌ر ڕاوه‌دوونانى تاوانباران به‌رده‌وام ده‌بین وئه‌م تاوانه‌ ترسنۆكه‌ به‌بێ سزا تێپه‌ڕ نابێت،وسه‌روه‌رى یاسا هه‌میشه‌ ده‌نگى به‌رز وكۆتایه‌".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ رایشیگه‌یاند"ئه‌نجومه‌نى وه‌زارى بۆ ئاسایشى نیشتیمانى جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ده‌بێت ده‌زگاكانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ وهێزه‌ ئه‌منییه‌كان كه‌له‌ئه‌ركدان به‌رده‌وام بن له‌جێ به‌جێ كردنى كاژێره‌كانى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ به‌وپه‌ڕى ڕێكخستن وپابه‌ندبوونه‌وه‌،وبه‌جددى ویه‌كلاكه‌ره‌وه‌یی سه‌ودا له‌گه‌ڵ جێ به‌جێ كردنى بڕیاره‌كانى قه‌ده‌غه‌ى ته‌ندروستى بكات ،هه‌روه‌ها لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رپێچیكاران وئه‌و كه‌سانه‌ى  ده‌بنه‌ هۆكارى پێشێلكردنى ڕێنماییه‌كان بكات،بگره‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش بڕیاره‌ پێشووه‌كان جێ به‌جێ بكات به‌سه‌پاندنى سزاى دارایی به‌سه‌ر سه‌رپێچیكارانى ڕێوشوێنه‌كانى قه‌ده‌غه‌ى ته‌ندروستى وجه‌ختكردن له‌سه‌ر داخستنى هه‌ر شتێك په‌یوه‌ندى به‌قه‌ره‌بالغى تاكه‌كانه‌وه‌ هه‌بێت كه‌پێچه‌وانه‌ى مه‌رجه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنایه‌ ،له‌نێویشیاندا هۆڵه‌ وه‌رزشییه‌كان وشارى یارى ویانه‌ وقاوه‌خانه‌ وچێشتخانه‌ ودوكانه‌ بازرگانییه‌ گه‌وره‌كان".