به‌غدا-اه‌ع
ده‌زگاى دژه‌تیرۆر،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،چوار تیرۆرستى داعش ده‌ستگیركرد كه‌تۆڕێكى تیرۆرستى كارده‌كه‌ن وهه‌وڵى تێكدانى ئاسایشى هاوڵاتیان ده‌ده‌ن.
عه‌مید یه‌حیا ڕه‌سول وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"به‌پێى ڕاسپارده‌كانى مسته‌فا كازمى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان وستراتیژییه‌تى هه‌واڵگیرى نوێ كه‌له‌لایه‌ن سه‌رۆكى ده‌زگاى دژه تیرۆر دانراوه،پێكهاته‌كانى ده‌زگاى دژه تیرۆر له‌ڕێگاى هه‌ردوو فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه تایبه‌ته‌كانى یه‌كه‌م ودووه‌م زنجیره ئه‌ركێكى ئه‌منییان ئه‌نجامدا كه‌ناوچه‌كانى"باكوورى به‌غدا-بابل-دیاله‌ى گرته‌وه".
وتیشى"له‌ئاكامى ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا (4)تیرۆرستى داعش ده‌ستگیركران كه‌به‌پێى مادده‌ى(4)ى تیرۆر داواكراو بوون،وله‌میان تۆڕێكى تیرۆرستى هه‌وڵى تێكدانى ئاسایشى هاوڵاتیانى بێ تاوان وكارمه‌ندانى ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیان داوه".