به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبى،جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، داواى پشتیوانى كردنى سه‌ربه‌خۆیی تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى ودوورخستنه‌وه‌ى له‌ده‌ستێوه‌ردانى سیاسى كرد.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"كه‌عبى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8ى ته‌مموزى 2020 به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان وڕاگه‌یاندن وسه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى وژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار پێشوازى له‌سه‌رۆك وئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى ئه‌میندارانى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى كردووه".
وتیشى،"كه‌عبى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوانى له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى ئه‌مینداران سازكردووه بۆ تاوتوێ كردنى ژماره‌یه‌ك به‌رنامه ودیدى به‌رهه‌مدار له‌پێناو به‌ره‌وپێشبردنى كار تۆڕه‌كه به‌سه‌رجه‌م جومگه‌كانى،له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنى سه‌رجه‌م ئاڵۆزى وئاستهنگییهكان كهڕووبهرووى كارى ئه‌نجومه‌نى ئه‌مینداران وكارمهندانى تۆڕى ڕاگه‌یاندن بۆته‌وه"،جه‌ختیشى كرده‌وه له‌سه‌ر "گرنگى به‌رده‌وامیدان به پاڵپشتى كردنى هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان وجێ به‌جێ كار بۆ كارى ده‌زگاكه ودرێژه‌دان به‌هاوكارى وپه‌یوه‌ندى پته‌و له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت له‌پێناو گه‌یشتن به‌جێ به‌جێ كردنى پلان وستراتیژییه داڕێژراوه‌كان".
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه كه‌عبى ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ده‌وڵه‌ت به‌گشتى به‌ده‌سه‌ڵات وده‌زگا ده‌ستوورییه‌كانى له‌ئه‌ستۆیدایه پشتیوانى سه‌ربه‌خۆیی وبێلایهنى كارى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى بكات وهه‌موو ده‌ستێوه‌ردانێكى سیاسى لێى دوور بخاته‌وه"، ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا"ده‌بێت ده‌ستێوه‌ردان له‌بڕیاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى ئه‌مینداران نه‌كرێت كه‌گونجاوه له‌گه‌ڵ یاساى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى به شێوازێك ڕۆڵى تۆڕه‌كه توندوتۆڵ‌تر بكات وڕێگاخۆشكهر بێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌باشى ئه‌ركه‌كانى خۆى جێ به‌جێ بكات له‌سایه‌ى ئاسته‌نگییه گه‌وره‌كانى ئێستا كهڕووبهرووى وڵات بۆته‌وه".