به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانى ڕاسپارد ناوه‌نده‌كانى تاقیكردنه‌وه بۆ خوێندكارانى قۆناغى ئاماده‌یی لهشارۆچكهنیان بكه‌نه‌وه.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕوونیكرده‌وه"لیژنه‌ى هه‌میشه‌یی تاقیكردنه‌وه‌ى گشتییه‌كان به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانى په‌روه‌رده‌ى ڕاسپاردووه ناوه‌نده‌كانى تاقیكردنه‌وه بۆ خوێندكارانى قۆناغى ئاماده‌یی(زینده‌وه‌رى وپراكتیكى ووێژه‌یی)بكه‌نه‌وه له‌پێناو ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌كانى خولى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵى خوێندن".
وتیشى"مه‌به‌ست له‌م ڕێوشوێنه پاراستنى ته‌ندروستى خوێندكارانه له‌سایه‌ى ڕه‌وشى ته‌ندروستى كهڕووبهرووى وڵات بۆته‌وه به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا".
جێى ئاماژه‌پێكردنه ئه‌م ڕاسپارده‌یه دواى زنجیرهییهك دیدار هات له نێوان عه‌لى حه‌مید وه‌زیرى په‌روه‌رده وژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى لیژنه‌ى هه‌میشه‌یی تاقیكردنه‌وه‌كان.