هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى سێ ئه‌شكه‌وتى داعش له‌شارۆچكه‌ى دوزخورماتوو وێرانكرد

ئەمنی
  • 8-07-2020, 00:00
  • +A -A

    كه‌ركوك-اه‌ع

     
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، ڕایگه‌یاند هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى گوورزى ئاسمانى وه‌شاندووه‌ وسێ ئه‌شكه‌وتى داعش له‌كه‌ركوك كردۆته‌ ئامانج.
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"به‌پێى زانیارى ورد، فرۆكه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى گوورزى ئاسمانیان وه‌شاندووه‌ وسێ ئه‌شكه‌وتیان كردۆته‌ ئامانج كه‌له‌لایه‌ن تیرۆرستانى داعش له‌شارۆچكه‌ى دوزخورماتوو به‌كارده‌هێنران وله‌میان كه‌رتى پێشكه‌وتووى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌پارێزگاى كه‌ركوك".
    وتیشى"ئه‌م گوورزانه‌ بووه‌ هۆى ئامانجه‌كانى به‌ته‌واوى پێكا به‌وێرانكردنى ئه‌شكه‌وته‌كانى كه‌له‌نێویشیاندا ئه‌شكه‌وتێك هه‌بوو چه‌ندین بۆمبى چێندراو وچه‌كى له‌خۆگرتبوو،ودواى گوورزه‌كه‌ بینه‌را ئاگر له‌وشوێنه‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ وله‌دواى ئه‌وه‌ى هێزێك به‌ره‌و شوێنى گوورزه‌كان چوو بۆ پشكاندنیان".