به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ڕایگه‌یاند بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌نزیك سنوورى عێراق ئێران ڕوویدا.
وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"ده‌سته‌ى گشتى كه‌شناسى وبوومهلهرزهزانى ،بوومه‌له‌رزه‌یه‌كى تۆماركردووه له‌نزیك سنوورى عێراق ئێران له‌ناوچه‌ى قه‌سر شیرین كه(22)كیلۆ مه‌تر له‌شارۆچكه‌ى خانه‌قین له‌پارێزگاى دیاله‌وه دووره".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ڕوونیشیكرده‌وه"بوومه‌له‌رزه‌كه به‌گوڕى(4،2) پله‌ى سه‌ده‌ى به‌پێوه‌رى رێخته‌ر بووه وله‌لایه‌ن هاوڵاتیانى ڕۆژهه‌ڵاتى شارۆچكه‌ى خانه‌قین له‌پارێزگاى دیاله هه‌ستیپێكراوه".
وه‌زاره‌ته‌كه داوایشى كرد"هاوڵاتیان به‌ئاگا وهۆشداربن ولهپرۆپاكهنده وههواڵى ناڕاست دووربكه‌ونه‌وه وپابه‌ندى ڕاسپارده‌كانى بوومه‌له‌رزه‌زانى بن".