به‌ڕێوبه‌رى هاتوچۆى گشتى: میكانزمى نوێ بۆ كۆنترۆڵكردنى هاتوچۆى ماتۆڕسكیله‌كان

ناوخۆ
  • 8-07-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-نه‌میر عه‌لى حه‌سون

     
    و:سۆما جاف
     
    به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هاتوچۆى گشتى، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، میكانزمى نوێ له‌باره‌ى ڕێكخستنى هاتوچۆى ماتۆڕسكیله‌وه له‌به‌غدا وپارێزگاكان ڕاگه‌یاند.
    لیوا زوهێر خه‌فاجى به‌ڕێوبه‌رى هاتوچۆى گشتى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"پرۆسه‌ى هاورده‌كردنى ژماره‌یه‌كى زۆرى ماتۆڕسكیل پێچه‌وانه‌ى ڕێنماییه‌كانه‌ وله‌هه‌مان كاتیشدا مه‌رجه‌ یاساییه‌كانى په‌یڕه‌و نه‌كردووه‌"،ئاماژه‌یشى دا"بڕیارێك ده‌ركرا به‌قه‌ده‌غه‌كردنى هه‌مو جۆره‌ لێخوڕینێكى ماتۆڕسكیل له‌كاتێكدا دو سه‌رنشینی هه‌ڵگرتبێت،ویه‌كه‌كانى هاتوچۆ ده‌ست به‌كاركردن به‌و بڕیاره‌ ده‌كه‌ن وسه‌رپێچیكاران سزا ده‌ده‌ن".
    ئاماژه‌یشى دا پێشووتر به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هاتوچۆ پێشنیارێكى پێشكه‌شكرد به‌تۆماركردنى  ماتۆڕسكیله‌كان وخاوه‌ن ماتۆڕسكیله‌كه‌ ژماره‌ كاتى وساڵانامه‌ى پێببه‌خشرێت"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"دووباره‌ ئه‌م پێشنیاره‌ جارێكى تر به‌رز كراوه‌ته‌وه‌ بۆ دانانى میكانزمى نوێ له‌باره‌ى كۆنترۆڵكردنى ئه‌م ژماره‌ زۆره‌ى ماتۆڕسكیله‌كان".
    ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو ماوه‌ى كاركردن به‌م میكانزمه‌ كه‌م نییه‌ له‌سایه‌ى  به‌ده‌مه‌و نه‌هاتنى خێرا له‌لایه‌ن هاوڵاتییه‌وه‌،ڕوونیشیكرده‌وه‌ ناتوانرێت كاتى دیاریكراو بۆ هاتوچۆى ماتۆڕسكیله‌كان دابنرێت.
    جێى ئاماژه‌پێكردنه‌،به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گشتی ، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، بڕیارێكی  له‌باره‌ی سه‌رنشینانی ماتۆڕسكیله‌وه‌ ده‌ركرد .
    بڕیاره‌كه‌ ئاماژەی بەوەکرد، ئه‌گه‌ر شۆفێری ماتۆڕسكیلێك كه‌سێكی دیكه‌ له‌گه‌ڵ خۆیدا سه‌ربخات به‌گوێره‌ی بنه‌ماكانى مادده‌ى(25/دووه‌م/أ) ده‌ست به‌سه‌ر ماتۆڕه‌كه‌یدا ده‌گیرێت و به‌بڕی 100 هه‌زار دینار سزا ده‌درێت