به‌غدا-اه‌ع
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گشتی ، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، بڕیارێكی له‌باره‌ی سه‌رنشینانی ماتۆڕسكیله‌وه ده‌ركرد .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گشتی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه، رایگه‌یاند،"به‌هه‌مو جۆرێك لێخوڕینی ماتۆڕسكیل له‌كاتێكدا دوو سه‌رنشینی هه‌ڵگرتبێت قه‌ده‌غه‌یه و رێگه‌ی پێ‌نادرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌گه‌ر شۆفێری ماتۆڕسكیلێك كه‌سێكی دیكه له‌گه‌ڵ خۆیدا سه‌ربخات به‌گوێره‌ی بنه‌ماكانى مادده‌ى(25/دووه‌م/أ) ده‌ست به‌سه‌ر ماتۆڕه‌كه‌یدا ده‌گیرێت و به‌بڕی 100 هه‌زار دینار سزا ده‌درێت.