به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى قه‌یرانى نوێنه‌رایه‌تى رایگه‌یاند، عێراق چوه‌ته قۆناغێكی نوێی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌وه‌ش پێویستی بهئامادهكاری نوێ هه‌یه تا بتوانرێت به‌ره‌نگاری ئه‌و ڤایرۆسه ببنه‌وه.
حه‌سه‌ن خه‌ڵاتی ئه‌ندامى شانه‌ى قه‌یرانى نوێنه‌رایه‌تى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند، له‌ئێستادا عێراق چوه‌ته قۆناغێكی نوێوه، ئه‌ویش قۆناغی نوێی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایه، كه ئه‌مه‌ش واده‌خوازێت ئاماده‌كاری نوێ بكرێت بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی.
ئاماژەی بەوەشکرد، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ژماره‌یه‌ك پلان و رێكاری نوێی گرتوه‌ته‌به‌ر، به‌تایبه‌ت له‌روی جیاكردنه‌وه‌ی خێزانه‌كان و رێنوێنیكردنیان بۆ ئه‌وه‌ی له ماڵه‌كانی خۆیان چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن.
ئاشكراشیكردوه، له‌ئێستادا له‌به‌رده‌م واقعێكی نوێداین و پێویسته رێكار و پلانی خێرا جێبه‌جێ بكه‌ین، دابینكردنی كه‌ل و په‌ل و پێداویستیه پزیشكیه‌كانیش پێویسته ره‌چاوبكرێت و به‌گرنگیه‌وه ته‌ماشا بكرێت، بۆئه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان هیچ كهموكورتیهكیان نه‌بێت.
حه‌سه‌ن خه‌ڵاتی داواشیكرد، له‌روی هاوكاری لۆجستیه‌وه، وه‌زاره‌ته‌كانی پیشه‌سازی و ناوخۆ و به‌رگری و كاره‌با و نه‌وت پێویسته هاوكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بن.