وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ داوا له‌هاوتا ئه‌وروپییه‌كانى ده‌كات داناى عێراق له‌لیستی وڵاتانی مه‌ترسیدار ڕه‌تبكه‌نه‌وه‌

ناوخۆ
  • 8-07-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌،چوارشه‌ممه‌، نامەیەکی ناڕەزایی لەبارەی ‌ده‌ركردنی عێراق له‌ لیستی مه‌ترسیدارترین وڵات بۆ سپیكردنه‌وه‌ی داهات و هاوكاریكردنی تیرۆر، ئاڕاسته‌ی هاوتا ئه‌وروپیه‌كانی كرد.
    ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌،له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ،كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند،فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌، نامه‌یەکی ئاڕاسته‌ی هاوتا ئەوروپیه‌كانی كردوه‌ و بڕیاری كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپای ره‌تكردوه‌ته‌وه‌، له‌باره‌ی دیاریكردنی عێراق له ‌لیستی مه‌ترسیداره‌كان بۆ كاروباری سپیكردنه‌وه‌ی داهات و هاوكاریكردنی تیرۆر.
    سه‌حاف دووپاتیشیكرده‌وه‌، فوئاد حسێن له‌نامه‌كه‌یدا بۆ هاوتا ئه‌وروپیه‌كانی جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌، چه‌ندین یاسای گرنگ له‌ عێراق ده‌ركراون و رێكاری گرنگ گیراونه‌ته‌به‌ر به‌ئاڕاسته‌ی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی به‌هه‌ده‌ردان و سپیكردنه‌وه‌ی داهات و هاوكاریكردنی تیرۆر.
    وتیشى،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ داوایكردوه‌، عێراق له‌لیستی مه‌ترسیداره‌كانی وڵاتانی جیهان ده‌ربهێندرێت.
    شایه‌نى باسه‌ ڕاپۆرتى گروپى كارى دارایی(FATF) ئاماژه‌ى به‌وه‌دا ڕێوشوێنه‌ خۆپارێزییه‌كانى عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سپیكردنه‌وه‌ى داهات وهاوكاریكردنى تیرۆر(AML / CFT) به‌هێز وتوندوتۆڵه‌