به‌غدا-اه‌ع
به‌رێز موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدر،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، رایگەیاند، تیرۆركردنى شه‌هید هیشام هاشمی نابێت بەبێ سزا تێپەڕێت.
به‌ڕێز سەدر لەپەرەی فەرمی خۆی لە تویتەر كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)چاودێرى كردووه،رایگەیاند، تیرۆركردنى قێزه‌ونى برامان هیشام هاشمی، نابێت بەبێ سزا تێپەڕێت و هۆشداری دەدەن لە گەڕانەوەی توندوتیژی بۆ وڵات، لە کاتێکدا وڵات پێویستی بە ئاشتی هەیە.
به‌رێز سه‌در ئاماژەی بەوەشکردوە، "بە تیرۆركردنى هاشمی ناتوانن دەنگی حەق بێ دەنگ بکەن".