ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى: فڕۆكه‌كانى فه‌ڕه‌نسا تۆنێله‌كانى داعشیان له‌كه‌رتى ئۆپراسیۆنه‌كانى سه‌ڵاحه‌دین خاپووركرد

ئەمنی
  • 7-07-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند،فرۆكه‌كانى فه‌ڕه‌نسا تۆنێله‌كانى تیرۆرستانى داعشیان له‌كه‌رتى ئۆپراسیۆنه‌كانى سه‌ڵاحه‌دین خاپووركرد.
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕوونیكرده‌وه‌"له‌میان هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى فرۆكه‌كانى فه‌ڕه‌نسا گوورزى ئاسمانیان وه‌شاند وتونێله‌كانى تیرۆرستانى داعشیان له‌دوورگه‌ى كه‌نعووس له‌میان كه‌رتى ئۆپراسیۆنه‌كانى سه‌ڵاحه‌ددین كرده‌ ئامانج"،ئاماژه‌یشى دا"گوورزه‌كه‌ بووه‌ هۆى خاپووركردنى تونێله‌كان به‌ته‌واوه‌تى".