داوایەکی یاسایی دژى كه‌سێك تۆماركراوه‌ هەواڵى ناڕاست له‌سه‌ر سه‌رۆك كۆمار بڵاوكردۆته‌وه

ناوخۆ
  • 7-07-2020, 00:00
  • +A -A

    ‌به‌غدا-اه‌ع

     
    سەرچاوەیەکی رێگەپێدراو لە نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک کۆمار دووپاتیكردوه‌ داوایەکی یاسایی دژى كه‌سێك تۆماركراوه‌ هەواڵى ناڕاست له‌سه‌ر دکتۆر بەرھەم ساڵح سه‌رۆك كۆمار بڵاوكردۆته‌وه‌.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى  كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"سەرۆکایەتی کۆمار داوایەکی یاسایی لە دادگای تاوانەکانی کەرخ، دژی ئەو هەواڵە ناڕاستانە تۆمارکردووە کە (محەممەد فوزی زەیدی) هەڵیبەستوون و ژمارەیەک دەزگای راگەیاندن بڵاویانکردووەتەوە،ئەم تۆمەتانە هیچ بنەمایەکی نییە و هەڵبەستراون و بە هەموو شێوەیەک رەتیدەکەینەوە کە مەرام لێی لێدانە لە ناوبانگ و پێگەو کەسایەتی سەرۆک کۆمار.
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى "لەوبارەیەوە وتەی نوێنەری یاسایی سەرۆکایەتی کۆمار وەرگیراوە، ھاوکات چاودێری رێکارە یاسایەکانی داواکەش دەکرێت لەگەڵ گشت لایەنە پەیوەندیدارەکاندا، بەمەبەستی سزادانی هەموو ئەو کەسانەی ھێرشی ناڕەوا دەکەنە سەر شکۆی عێراق و دامەزراوە فەرمییەکانی".