به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیران، ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی ده‌ركرد و رایگه‌یاند، رێگه به‌هیچ كه‌سێك نادەن كه عێراق به‌ره‌و وڵاتی مافیاكان ببات، یه‌كێك له شه‌قامه سه‌ره‌كیه‌كانی به‌غداش به‌ناوی شه‌هید هیشام هاشمی ناوده‌نرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی كازمی،كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه، له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا، مسته‌فا كازمی رایگه‌یاندوه، "تیرۆركردنی هیشام هاشمی دوبەرەکی لە نێوانماندا دروست ناكات، ئێمه ئه‌ركمانه كه له سه‌رۆكایه‌تی وڵات ئه‌م ناخۆشی و كاره‌ساته بكه‌ینه ده‌ستكه‌وتێكی به به‌رهه‌می راسته‌وخۆ".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئێمه به‌رپرسیارین بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن بۆ گه‌لی عێراق، جگه له‌سه‌ركه‌وتن هیچ رێگه‌یه‌كی دیكه نیه، له‌مه‌ودواش یه‌كێك له‌شه‌قامه‌كانی به‌غدا ناوده‌نرێت به شه‌هید هیشام هاشمی".
مسته‌فا كازمی باسی لەوەشکردوە، "عێراق ناگه‌ڕێته‌وه بۆ دواوه و له‌رێگه‌ی یاساوه سزای ئه‌نجامده‌ری تاوانه‌كان ده‌درێت، رێگه بە هیچ کەسێک ناده‌ین كه عێراق به‌ره‌و وڵاتی مافیاكان ببات".
سه‌رۆك وه‌زیران ئاشكراشیكردوه، گه‌لی عێراق شایسته‌ی ده‌سته‌به‌ركردن و زیادكردنی كرداری راسته‌قینه‌یه، ده‌رخستنی نیشانه‌كانی سه‌ركه‌وتن و كاریان ده‌وێت، حكومه‌تی عێراق له‌كاتێكدا پێكهێندرا بارودۆخێكی خراپ و قه‌یران هه‌بو، به‌ڵام ده‌بێته هۆكار بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌کانی سیاسی، ئه‌منی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری و ته‌ندروستی.
مسته‌فا كازمی هه‌ر له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا، باسی لهوهكردوه "رێگه‌ی كاركردن و سه‌ركه‌وتنیان له‌به‌رده‌مدایه، وڵات له‌سه‌ر بنه‌ما و یاسا بنیاد ده‌نرێت و هیچ كه‌سێكیش له‌سه‌روی یاساوه نیه".