به‌غدا-اه‌ع
فرۆكه‌كانى سوپا،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،چوار حه‌شارگه‌ى داعش وئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو لهڕۆژئاواى دۆڵى سه‌رسار تێك‌شكاند.
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى سه‌ڵاحه‌دین ده‌ستیان بهپرۆسهیهكى پشكنین وكیۆماڵكردن له‌رۆژئاواى دۆڵى سه‌رسار كرد،ڕوونیشیكرده‌وه"گوورزى ئاسمانى وه‌شێندراوه وبۆته هۆى تێكشكاندنى ئۆتۆمبێلێكى بۆمبرێژكراو وتونێلێكى سه‌ر بهتیرۆرستانى داعش".
وتیشى "پرۆسه‌كه بووه هۆى خاپووركردنى چوار حه‌شارگه‌ى تیرۆرستان وكووژرانى تیرۆرسته‌كانى نێویاندا".