یاره‌ڵلا: بنكه‌ى هه‌ماهه‌نگى كردن له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ سه‌قامگیرى له‌كه‌ركووك توندوتۆڵتر ده‌كات

ناوخۆ
  • 7-07-2020, 00:00
  • +A -A

     كه‌ركوك-اه‌ع-رودى ئه‌نوه‌ر

     
    و:سۆما جاف
     
    فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر یاره‌ڵلا،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ بنكه‌ى هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ ئاسایش وسه‌قامگیرى پارێزگاى كه‌ركوك توندوتۆڵتر ده‌كات.
    یاره‌ڵلا له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ باره‌گاى پۆلیسى فیدراڵى له‌پارێزگاى كه‌ركوك سه‌ركه‌وتوو بوو"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"بنكه‌ى هه‌ماهه‌نگى كردن له‌گه‌ڵ پێِشمه‌رگه‌ سه‌قامگیرى پارێزگاكه‌ توندوتۆڵتر ده‌كات".
    واچاف انه "تمت مناقشه‌ العلاقه‌ ما بین قگعات الاتحادیه‌ والبیشمركه‌ واسلوب العمل الژی من شأنه اجرا‌و بعچ التغییرات لتعزیز أمن كركوك".
    وتیشى"په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان كه‌رته‌كانى فیدراڵى وهێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ تاوتوێ كراون له‌گه‌ڵ ڕێكارى كاركردن كه‌ڕه‌نگه‌ ڕۆڵى هه‌بێت له‌ئه‌نجامدانى هه‌ندێك گۆڕانكارى بۆ توندوتۆڵكردنى ئاسایشى كه‌ركوك".
    شایه‌نى باسه‌ عه‌مید یه‌حیا ڕه‌سول وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان بڵاوه‌پێكردنى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ له‌پارێزگاى كه‌ركووك ڕه‌تكرده‌وه‌،ئاماژه‌یشى به‌ئامانجى بنكه‌كانى هه‌ماهه‌نگیكردن له‌پارێزگاكانى دیاله‌ ونه‌ینه‌وا وكه‌ركووك دا.
    ڕه‌سول به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"بنكه‌كانى هه‌ماهه‌نگى كردن كه‌گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا له‌سێ پارێزگا نوێنه‌رانى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى به‌رگرى وناوخۆى فیدڕاڵى له‌خۆ ده‌كرێت له‌گه‌ڵ كه‌رته‌ سه‌ربازییه‌كان ووه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌".
    وتیشى"بنكه‌كانى هه‌ماهه‌نگى كردن بریتییه‌ له‌ئاڵوگۆڕى زانیارییه‌كان وهه‌ماهه‌نگى كردن له‌چاودێرى كردنى تیرۆرستانى داعش وجموجۆڵى كاروانه‌ سه‌ربازییه‌كان وئۆتۆمبێله‌ مه‌ده‌نییه‌كان ".
    ئاماژه‌یشى دا"هیچ بڵاوه‌پێكردنێكى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ له‌كه‌ركووك وناوچه‌كانى دیكه‌ له‌ئارادانییه‌".
    پێشتریش فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان،ئاشكرایكردبوو لەگەڵ هێزەکانى پێشمەرگە رێککەوتوون بۆ دروستکردنى سەنتەر و خاڵى هاوبەش بۆ کۆنتڕۆڵکردنى سەقامگیریی ئەو ناوچانەى کە هێزەکانى پاسەوانى هەرێم و هێزە فیدراڵییەکانى تێدا نییە.
    لیوا تەحسین خەفاجى، وتەبێژى فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان بە ئاژانسى  هه‌واڵى  عێراقى(اه‌ع) ڕاگەیاندووە، دواى بڵاوبوونەوەى ئەو هەواڵانەى باس لە هەوڵى داعش و گروپە چەکدارەکان دەکەن بۆ دزەکردنیان لە سوریاوە بۆ عێراق، کۆبوونەوەیەکى ئەمنیان کردووە لەگەڵ پاسەوانى سنورى هەرێم بۆ رێککەوتن لەسەر کۆنتڕۆڵکردنى سنورەکان و ئەو ناوچانەى کە گروپە تیرۆرستییه‌كان دەکرێت بەکاریبهێنن بۆ کردەوە توندوتیژییەکانیان.
    وتیشى "لەکۆبوونەوەکەدا رێککەوتن کراوە لەسەر دروستکردنى بنكه‌ و خاڵى هاوبەش بۆ کۆنتڕۆڵکردنى ئەو ناوچانە کە هیچ هێزێکى لێ نییە".  
    باسى لەوەشکرد، هەرچەندە مەترسی چاوەڕوانکراوى گروپە چەکدارەکان لەو ناوچانە گەورە نییە و جێگەى نیگەرانى نییە، بەڵام فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان تواناى رەوادونانى ئەو گروپانەى هەیە.  
    ئەوەشى خستووەتەروو، هاوپەیمانانیش لاى خۆیانەوە بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر گروپە چەکدارەکان، کە دواترینیان بۆردومانکردنیان بوو لەلایەن هێزى ئاسمانى ئیسپانیاوە، سەرجەم رێوشوێنەکانیش بۆ رێگریکردنە لە دزەکردنى تیرۆریستان لەخاکى سوریاوە بۆ عێراق