به‌غدا-اه‌ع
نورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،سه‌ركۆنه‌ى ڕووداوى تیرۆركردنى هیشام هاشمى شاره‌زاى ئه‌منى كرد،دووپاتیشیكرده‌وه هه‌وڵێكه بۆ په‌له‌كێشكردنى عێراق به‌ره‌و پشێوى وكووشتن.
مالیكى له‌تویتێكدا له‌سه‌ر"تویته‌ر"كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)چاودێرى كردووه،ڕایگه‌یاند"ئیدانه وسه‌ركۆنه‌ى ڕووداوى تیرۆركردنى هیشام هاشمى ده‌كه‌ین"،ئاماژه‌یشى ئه‌م كرده‌وه‌یه هه‌وڵێكه بۆ په‌له‌كێشكردنى عێراق به‌ره‌و پشێوى وكووشتن له‌میان تاوانباركردنى یه‌كتر،ئه‌مه‌یش ڕه‌نگدانه‌وه‌ى نه‌رێنى ده‌بێت له‌سه‌ر یه‌كریزى هه‌ڵوێستى عێراقى.
مالیكى هۆشداریشى دا له‌پیلانه‌كانى دووژمنانى عێراق.