بهغدا-اهع
دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار ئهمڕۆ دووشەممە رایگەیاند: تیرۆركردنی هشام هاشمی تاوانێكی قێزەونە و مرۆڤی عیراقی بەئامانج گرتووە.
سەرۆك كۆمار لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ،كهئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)چاودێرى كردووه،رایگەیاند: تیرۆركردنی لێكۆڵەر و چاودێری سیاسیی هشام هاشمی بەدەستی دەرچووان لە یاسا تاوانێكی قێزەونە و بەئامانج گرتنی مرۆڤی عیراق و مافەكانێتی لەژیانێكی ئازاد و شكۆمەندانە.
سەرۆك كۆمار راشیگەیاند: ئەو تاوانە قێزەونە بە ئامانج گرتنی ئەو بەهایانەشە كە بۆ نیشتیمان بیناتنمان ناوە.
راشیگەیاند: لانیكەم ئەركی ئێمە ئاشكراكردنی تاوانباران و رادەستكردنیانە بەدادگا، لەپێناو زامنكردنی ئاسایش و ئاشتی بۆ وڵات.