به‌غدا-اه‌ع
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە، سەركۆنەی تیرۆركردنی هاشم هاشمی شارەزای ئەمنی كرد.
حه‌لبوسى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه، ڕایگەیاند"لەكاتێكدا سەركۆنەی ئەو كردەوە قێزەونە دەكەین كە دەستی گەیشتە دكتۆر هاشم هاشمی شارەزای ئەمنی بە تیرۆر كردنی لە ناوەڕاستی بەغەدا لەلایەن چەكدارانی نەناسراوەوە، داواش لەدەزگاكانی حكومەت دەكەین لێكۆڵینەوەكان بۆ ڕای گشتی ئاشكرا بكەن، و لایەنە تێوەگلاوەكانیش لەو كردەوە ترسنۆكانەیە بەپەلە ئاشكرا بكەن، بەتایبەت دوای دووبارەبونەوەی كردەوەكانی رفاندن و تیرۆركردنی ژمارەیەك كەسایەتی و دەنگە نیشتمانییەكان".
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران جەختیشی كردەوە كە پێویستە دەزگا ئەمنییەكان لەئاستی بەرپرسیارێدابن، و ئاستێك بۆ ئەو كەسانە دابنێن كە لە یاسا لایانداوە و بونەتە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی هاوڵاتیان.
حه‌لبوسى سەرەخۆشی لەكەسوكاری كرد ، و لەخوای گەورە داواكارە سەبوریان بدات و بە بەهەشتی بەرینی خۆی شادی بكات.
جێى ئاماژه‌پێكردنه چه‌ند چه‌كدارێكى نه‌ناسراو،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،هیشام هاشمى شاره‌زاى ئه‌منى وستراتیژییان له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه له‌ناوچه‌ى زه‌یونه‌ى ناوه‌ڕاستى به‌غدا تیرۆر كرد.