كازمى له‌باره‌ى شه‌هیدبوونى كازمى: ده‌زگا ئەمنییەکان لە بەرەنگاربونەوەی تاوانباران کەمتەرخەمی ناکەن

ناوخۆ
  • 6-07-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،سه‌ره‌خۆشى شه‌هیدبوونى هیشام هاشمى شاره‌زاى ستراتیژى كرد.
    نوسینگه‌ى كازمى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا،كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، له‌سه‌ر زارى كازمى ڕایگه‌یاند"به‌داخ وپه‌ژاره‌یه‌كى زۆره‌وه‌ هه‌واڵى شه‌هیدبوونى خوالێخۆشبێت دكتۆر هیشام هاشمى شاره‌زاى ستراتیژى پێمان گه‌یشت،كه‌له‌سه‌ر ده‌ستى گروپێكى چه‌كدارى له‌ده‌ره‌وه‌ى یاسا تیرۆركرا".
    وتیشى"هاشمی لەو کەسانە بووە کە بەشداربووە لە دروستکردنی رای گشتی له‌گۆره‌پانى نیشتیمانى،وده‌نگێكى پاڵپشتیكه‌رى هێزه‌ قاره‌مانه‌كانمان بوو بەتایبەت لە شەڕی دژی داعش ،وڕۆڵى گه‌وره‌ى هه‌بوو له‌ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى گفتوگۆ سیاسى وئه‌منییه‌ گرنگه‌كان".
    ڕایشیگه‌یاند"به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌ وسه‌ره‌خۆشى ئاڕاسته‌ى خانه‌واده‌ى هاشمى ده‌كه‌ین،داواكارین له‌خواى گه‌وره‌ له‌به‌هشتى به‌رین گیانى شاد بكات ودڵنه‌وایی بداته‌ كه‌سوكارى".
    ئاماژەی بەوەشکرد، بەڵێنی دەدەن بکەرانی ئەو تاوانە بە سزای یاسایی بگەیەنن و رێگەش نادەن جارێکی دیکە ئۆپەراسیۆنی تیرۆركردن بگەڕێتەوە گۆڕەپانی عێراق، هێزە ئەمنییەکانیش لە بەرەنگاربونەوەی تاوانباران کەمتەرخەمی ناکەن.
    سەرۆک وەزیران ئەوەشی خستوەتەڕو، کار دەکەن بۆ هێشتنەوەی چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدا و نابێت هیچ هێزێکی چەکداری لە دەرەوەی یاسا هەبێت.