كازمى ڕێنمایی دا ده‌ستبه‌جێ ده‌ست به‌ڕێوشوێنه‌كانى جێگیركردنى مووچه‌ى كارمه‌ندانى به‌رگرى بكرێت

ناوخۆ
  • 6-07-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق داوایەکی بەپەلەی ئاراستەی وەزارەتی بەرگری کردوە و تێیدا هاتوە، پێویستە بەزوترین کات موچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکەیان جێگیربکرێت و ئامادەی بکەن بۆ سیستمی بایۆمەتری بەوجۆرەی کە بڕیاری لێدراوە.
    لەنوسراوێکدا کە نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاراستەی کردوە،وده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،"کازمی داوای لە وەزارەتی بەرگری کردوە بەزوترین کات بڕیاری ژمارەی ( 281)-ی ساڵی 2017 ئەنجومەنی وەزیران جێبەجێبکەن بۆ جێگیرکردنی  موچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکەیان   و ئامادەکردنی بۆ سیستمی بایۆمەتری بەوجۆرەی کە بڕیاری لێدراوە".
    کازمی داواشیکردوە، هۆکارەکانی دواخستنی جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە لەو ماوە زۆرەدا رونبکرێتەوە.