عه‌بدولغه‌نى ئه‌سه‌دى وه‌ك سه‌رۆكى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتیمانى ده‌ستبه‌كاربوو

ئەمنی
  • 6-07-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    عه‌بدولغه‌نى ئه‌سه‌دى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، وه‌ك سه‌رۆكى ده‌زگاى ئاسایشى نیتشیمانى ده‌ستبه‌كاربوو.
    ده‌زگاكه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"ئه‌سه‌دى،به‌یانى ئه‌مڕۆ،وه‌ك سه‌رۆكى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتیمانى ده‌ستبه‌كاربوو،وله‌كاتى گه‌یشتنى ده‌ستبه‌جێ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رى فه‌رمانگه‌ وبه‌رێوبه‌رایه‌تییه‌كان كۆبووه‌ته‌وه‌".
    ئه‌سه‌دى جه‌ختیشى له‌سه‌ر پێویستى بایه‌خدان به‌ئه‌ركى سه‌ره‌كى ده‌زگاكه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ڕۆڵى ده‌بێت له‌پاراستنى ئاسایش وسه‌قامگیرى ناوخۆیی ،هه‌روه‌ها مه‌ترسییه‌كان كه‌ڕووبه‌رووى وڵات بۆته‌وه‌ وگرنگى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى له‌میان چڕكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى هه‌واڵگیرى خسته‌ڕوو".