وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ گه‌شتێكى تایبه‌تى به‌ڕێكرد بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى هاوڵاتیانى عێراق له‌ئیمارات

ناوخۆ
  • 6-07-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، ڕایگه‌یاند،گه‌شتێكى تایبه‌ت به‌ڕێكردووه‌ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى هاوڵاتیانى عێراقى گیرخواردووى وڵاتى ئیمارات.
    ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌"باڵیۆزخانه‌ى عێراق له‌ئه‌بو زه‌بى به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كونسوڵخانه‌ى گشتى عێراق له‌دوبه‌ى ،گه‌شتێكى تایبه‌ت به‌(110)سه‌رنشینه‌وه‌ به‌ڕێكردووه‌ به‌ره‌و عێراق به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ شانه‌ى قه‌یرانه‌كان وفه‌رمانگه‌ى ڕێوڕه‌سم له‌ناوه‌ندى وه‌زاره‌ته‌كه‌".
    وتیشى"به‌ڕێكردنى گه‌شته‌كه‌ به‌مه‌به‌ستى گواستنه‌وه‌ى هاوڵاتیانى عێراقى گیرخواردووى وڵاتى ئیماراتى عه‌ره‌بى بووه‌ به‌هۆى ڕێوشوێنه‌كانى قه‌ده‌غه‌ى گشتى وداخستنى فرۆكه‌خانه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى نوێى كۆرۆنا".