به‌غدا-اه‌ع
ئاژانسى هه‌واڵگیرى وه‌زاره‌تى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،تۆڕێكى داعشى به‌شداربوو لهتیرۆركردنى ئه‌فسه‌رێكى پۆلیسى فیدڕاڵى له‌سه‌لاحه‌دین ده‌ستگیركرد.
وه‌زاره‌تى ناوخۆ،له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"هێزێك لهئاژانسى هه‌واڵگیرى به‌به‌شدارى حه‌شدى شه‌عبى وپۆلیسى نێوخۆیی له‌شارۆچكه‌ى یهسربى پارێزگاى سه‌لاحه‌دین توانییان تۆڕێكى داعشى ده‌ستگیربكه‌ن كه‌پێكهاتووه له11 تیرۆرست له‌نێویشیاندا دوو ئافره‌ت هه‌ن،وبه‌پێى مادده‌ى 4ى تیرۆر داواكراو بوون به‌هۆى ئه‌ندامێتییان له‌ڕێكخراوى تیرۆرستى داعش".
وتیشى"ئه‌م تۆڕه تیرۆریسته هه‌ستاوه بهتیرۆركردنى فه‌رمانده‌ى فه‌وجى دووى پۆلیسى فیدڕاڵى ویه‌كێك لهناودارهكانى پارێزگاكه كه‌یارمه‌تى هێزه ئه‌منییه‌كانى داوه له‌شارۆچكه‌ى یه‌سرب،دووپاتیشیكرده‌وه"تیرۆرستان دانیان به‌تاوانه‌كه وژماره‌یه‌ك كرده‌وه‌ى تیرۆرستى دژى هێزه ئه‌منییه‌كان وهاوڵاتیانیان ناوه،له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنى پاره به‌زه‌برى هێز له‌كاتى داگیركردنى شارۆچكه‌كه له‌لایه‌ن تیرۆرستانى داعشه‌وه".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه دووپاتیشیكرده‌وه"پرۆسه‌ى ده‌ستگیركردنى تیرۆرستان به‌پشت به‌ستن به‌دانپێدانانى تیرۆرستێك بووه كه‌پێشووتر ده‌ستگیركراوه،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"وته‌ى تاوانباران تۆماركراوه وڕهوانهى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كراون بۆ ته‌واوكردنى ڕێوشوێنه یاساییه‌كان دژیان".