كازمى: ته‌واوكارى له‌گۆره‌پانه‌كانى كار ئه‌ركى گه‌مارۆدانى كۆرۆنا یه‌كده‌خاته‌وه‌

ناوخۆ
  • 5-07-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، دووپاتیكرده‌وه‌،ته‌واوكارى له‌گۆڕه‌پانه‌كانى كاركردن ئه‌ركه‌كان یه‌كده‌خات ورووبه‌رى هیواى گه‌مارۆدانى په‌تاى كۆرۆنا زیاتر ده‌كات،هه‌روه‌ها ستایشى ده‌ستپێشخه‌رى سه‌رایا سه‌لامى كرد له‌دروستكردنى نه‌خۆشخانه‌ى ئه‌لعه‌تا.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"كازمى نه‌خۆشخانه‌ى ئه‌لعه‌تاى له‌شارى سه‌دڕ كرده‌وه‌،كه‌تایبه‌ته‌ به‌توشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا ،وله‌لایه‌ن سه‌رایا سه‌لام به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه‌ دروستكرا".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"كازمى سه‌ردانى هۆبه‌كانى نه‌خۆشخانه‌كه‌ كرد ،وبه‌شه‌كانیشى به‌سه‌ركرده‌وه‌، وستایشى ئه‌و ئه‌ركه‌ گه‌وره‌یه‌ى كرد كه‌ ڕۆڵى هه‌بوو له‌دروستكردنى ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ له‌م ڕه‌وشه‌ سه‌خته‌دا، كه‌ هه‌موو ئه‌ركه‌ حكومى وچالاكییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان یه‌كخراون له‌پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا،به‌مه‌به‌ستى كه‌مكردنه‌وه‌ى نه‌هامه‌تى هاوڵاتیان". 
    به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ كازمى ستایشى هاوكارى دانیشتوانى شارى سه‌دڕ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كرد،وخۆشحاڵى خۆى ده‌ڕبڕى به‌بینینى كه‌سوكار وخۆشه‌ویستان وهاوڕێكانى له‌شارى سه‌دڕ
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌دا "كازمى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى سه‌رایا سه‌لام وئه‌ركه‌كانیان له‌دروستكردنى ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ به‌رزنرخاند كه‌خزمه‌ت به‌هاوڵاتیان ده‌گه‌یه‌نێت،هه‌روه‌ها سوپاسى به‌رێز موقته‌دا سه‌دڕى كرد ،كه‌ڕینمایی داوه‌ به‌ئاماده‌كردنى یه‌كێك له‌باره‌گاكانى سه‌رایا سه‌لام بۆ ئه‌وه‌ى ببێته‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كى تایبه‌ت بۆ پێشوازیكردن له‌توشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا ،دووپاتیشیكرده‌وه‌ ته‌واوكارى له‌گۆره‌پانه‌كانى كاركردن له‌م قۆناغه‌ى ئێستادا ،ئه‌ركه‌كان یه‌كده‌خات ورووبه‌رى هیوا وڕێره‌وى كاره‌كان له‌گه‌مارۆدانى په‌تاى كۆرۆنا زیاتر ده‌كات".
    كازمى داواى له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه‌ كرد"هه‌موو پاڵپشتى وپشتیوانییه‌ك پێشكه‌شى ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییانه‌ بكات ،وئه‌ركه‌كان چڕتر بكاته‌وه‌ له‌پێناو كۆنترۆڵكردنى په‌تاى كۆرۆنا وڕزگاركردنى توشبووان".
    لاى خۆیه‌وه‌ حه‌سه‌ن ته‌میمى وه‌زیرى ته‌ندروستى وژینگه‌ ورده‌كارى نه‌خۆشخانه‌كه‌ى خسته‌ڕوو كه‌سێسه‌د قه‌روێڵه‌ له‌خۆده‌گرێت له‌گه‌ڵ چه‌ند هۆبه‌یه‌كى چاودێرى چڕ كه‌كه‌ره‌سه‌ى پزیشكى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆى دابینكراوه‌ هه‌روه‌ها كارمه‌ندانى پزیشكى وپه‌رستارى ئاماده‌كراون بۆ كاركردن له‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌".