وته‌بێژى كازمى: داوا ده‌كه‌ین ده‌ستبه‌جێ توركیا هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر خاكى عێراق ڕابگرێت

  • 4-07-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ وته‌بێژى فه‌رمى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،حكومه‌تى عێراق هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر خاكى عێراق ڕه‌تده‌كاته‌وه‌..
    مه‌لا ته‌ڵاڵ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا،كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،رایگه‌یاند، هێزه‌كانی توركیا چه‌ندجارێكه‌ ده‌ستدرێژیه‌كانیان بۆسه‌ر خاكی عێراق دوباره‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، ئێمه‌ به‌هه‌مو جۆرێك ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه‌ ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین، ئه‌و جۆره‌ كارانه‌ یه‌كناگرێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندیه‌ دوقۆڵیه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات.داواشیكرد، به‌زوترین كات توركیا بۆردومان و ده‌ستدرێژیه‌كانی بۆسه‌ر خاكی عێراق رابگرێت، ئه‌و بۆردومانانه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه‌ دروستده‌كات و ده‌ستدرێژیه‌ بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری و ژیان و گوزه‌رانی عێراقیه‌كان.
    وتیشى‌، حكومه‌تی عێراق دو یاداشتی ناڕه‌زایه‌تی توندی ئاراسته‌ی باڵیۆزی توركیا له‌به‌غدا كردوه‌، جه‌ختیشده‌كه‌نه‌وه‌، لەچوارچێوه‌ی یاسا و بنه‌مای لێكتێگه‌یشتنی نێوده‌وڵه‌تی بۆ سه‌لماندنی مافی عێراق و ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ چارەسەری کێشەکە دەکەن
    ئاشكراشیكردوه‌، توركیا به‌رپرسیارێتی یاسایی و ئه‌خلاقی هه‌مو زیانێكی گیانی و ماددی ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆ، چونكه‌ ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ی بونه‌ته‌ هۆكارێك بۆ پێشێلكردنی سه‌روه‌ی و سه‌قامگیری و یه‌كڕیزی و ئاسایشی هاوڵاتیان.
    داواشی له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردوه‌، رێكاری پێویست به‌رامبه‌ر به‌تێكدانی سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ بگرنه‌به‌ر و له‌و پێناوه‌شدا عێراق مافی هه‌یه‌ بۆ پاراستنی خاك و گه‌له‌كه‌ی.