په‌روه‌رده‌: تاقیكردنه‌وه‌ى گشتى قۆناغى شه‌شى ئاماده‌یی له‌كاتى دیاریكراوى خۆى ئه‌نجام ده‌درێت

ناوخۆ
  • 4-07-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ تاقیكردنه‌وه‌ى گشتى قۆناغى شه‌شى ئاماده‌یی له‌واده‌ى دیاریكراوى خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت.
    وه‌زاره‌تى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"ده‌سته‌ى ڕا له‌وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ بڕیاریداوه‌ تاقیكردنه‌وه‌ى ئاماده‌كارى خوێندكارانى پۆلى شه‌شى ئاماده‌یی به‌سه‌رجه‌م لقه‌كانییه‌وه‌ جگه‌ له‌(ده‌ره‌كییه‌كان) دواى ته‌واوبوونى تاقیكردنه‌وه‌كانى خولى یه‌كه‌مى خوێندكارانى شه‌شى ئاماده‌یی(ئاسایی)له‌واده‌یه‌ك ئه‌نجام بدرێت كه‌دواتر له‌لایه‌ن لیژنه‌ى هه‌میشه‌یی تاقیكردنه‌وه‌كانى گشتى دیارى ده‌كرێت".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌یشى دا"ده‌سته‌ى ڕا له‌بڕیاره‌كه‌ى دووپاتیكرده‌وه‌ تاقیكردنه‌وه‌ى گشتى قۆناغى شه‌شى ئاماده‌یی به‌سه‌رجه‌م لقه‌كانییه‌وه‌ له‌واده‌ى دیاریكراوى خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت".