ته‌ندروستى جیهانى: كاروانێكى نوێى ئامێرى هه‌ناسه‌دان ده‌گاته‌ عێراق

ناوخۆ
  • 3-07-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-زه‌ید تائى

     
    و:سۆما جاف
     
    ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕایگه‌یاند كاروانێكى 200 ئامێرى هه‌ناسه‌دان گه‌یشته‌ عێراق،ڕوونیشیكرده‌وه‌ ئه‌و ئامێرانه‌ بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاكان دابه‌ش ده‌كرێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ى كه‌مبوونه‌وه‌ى ئۆكسجین له‌نه‌خۆشخانه‌كان .
    ئه‌دهه‌م ئیسماعیل نوێنه‌رى ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ڕایگه‌یاند"ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى 300 ئامێرى هه‌ناسه‌دان له‌گه‌نجیینه‌كانى له‌دوبه‌ى دابینكردووه‌ بۆ پێدانى نرخه‌كانى ،وكاروانێكى 200 ئامێرى گه‌یشته‌ عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"100 ئامێرى تر به‌كاروانێكى دیكه‌ له‌ڕۆژانى داهاتوودا ده‌گات".
    وتیشى"ئه‌و ئامێرانه‌ به‌سه‌ر سه‌رجه‌م پارێزگاكان دابه‌ش ده‌كرێت بۆ پركردنه‌وه‌ى كه‌مى ئۆكسجین له‌نه‌خۆشخانه‌كان"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ئه‌و ئامێرانه‌ پێویستییان به‌بوتڵى ئۆكسجین نییه‌ به‌ڵكو ئۆكسجین له‌هه‌واوه‌ دروست ده‌كات".
    ڕایشیگه‌یاند"ئه‌و ڕێژه‌یه‌ى گه‌یشتووه‌ به‌س نییه‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێداویستییه‌كان به‌ڵام قه‌یرانه‌كانى ئێستا كه‌متر ده‌كاته‌وه‌"، داوایشى له‌هه‌موو هاوڵاتیان كرد پابه‌ندى خۆپارێزى وڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان بن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا.