بانكى ڕافیده‌ین ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بۆ مانگى حوزه‌یران كرد

ناوخۆ
  • 3-07-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    بانكى ڕافیده‌ین ،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى حوه‌زیرانى  وه‌زاره‌ت وده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت كرد كه‌مووچه‌كانیان لاى بانكه‌كه‌ جێگیر كردووه‌ له‌ڕێگاى شێوازى دابه‌شكردنى ئه‌لیكترۆنییه‌وه‌.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى بانكى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"ده‌ستكراوه‌ به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌ت وده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى پسووله‌ وپشكى دارایی مووچه‌كانیان گه‌یشتۆته‌ لاى بانكه‌كه‌".
    ئاماژه‌یشى دا"خه‌رجكردنى مووچه‌كان له‌ڕێگاى ماسته‌ر كارد وخه‌رجى ده‌ستى ده‌بێت".