عەبادی لەگەڵ وەزیری بەرگری ئەڵمانیا تاوتوێی پتەوكردنی توانا سەربازییەكان دەكات

  • 24-01-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران ئەمرۆ چوار شەممە لە دافۆس لەگەڵ ئۆرسولا فوندیر لاین وەزیری بەرگری ئەڵمانیا تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات و پتەوكردنی توانا سەربازییەكانی كرد. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە دەڵێت: لە پەراوێزی بەشداریكردنی لە كۆڕبەندی ئابوری دافۆس عەبادی چاوی بە ئۆرسولا فوندیر لاین وەزیری بەرگری ئەڵمانیا كەوتوە، لە دیدەرەكەشدا تاوتوێی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات لەسەرجەم بوارەكاندا كراوە لەگەڵ دوا گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە. لای خۆیەوە وەزیری بەرگری ئەڵمانیا تەئكیدی لەسەر پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ یەكێتی عێراق و دەستەبەركردنی ئەمن و ئاسایش و ئارامی و بەردەوامبوونی راهێنانی هێزەكانی عێراق كردوەتەوە.