بهغدا-اهع
نێردهى نهتهوه یهكگرتووهكان لهعێراق(یۆنامى)،ئهمڕۆ پێنجشهممه، دەستنیشانکردنی ئیرینا ڤۆیاشکۆڤا-سۆلۆرانۆی بە رەگەز ئەڵمانی وەک جێگر بۆ نوێنەرە تایبەتەکەی لە عێراق و هەماهەنگیکاری رێکخراوەکە راگەیاند.
نێردهكه لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،بڵاویكردهوه،"ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان ئیرینا ڤۆیاشکۆڤا-سۆلۆرانۆی بە ڕەگەز ئەڵمانی وەک جێگرێکی نوێ بۆ نوێنەرە تایبەتەکەی لە عێراق، لە نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاریکاری عێراق (یونامی) و هەماهەنگیکاری نیشتەجێ دەستنیشانکردووه، هەروەها ئیرینا ڤۆیاشکۆڤا-سۆلۆرانۆ پۆستی هەماهەنگیکاری کاروباری مرۆیش بەڕێوە دەبات
ئیرینا ڤۆیاشکۆڤا-سۆلۆرانۆ شوێنی مارتا ڕۆداسی ئیسپانی دەگرێتەوە، کە لە مانگی (ئایار/5)ەوە لە نەتەوە یەکگرتوەکان خانەنشین کراوە، سکرتێری گشتی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ڕۆیداس دەربڕی بەرامبەر ئەو خزمەتە دورو درێژەو هەروەها ئەو دڵسۆزیەی پێشکەشی ڕێکخراوەکەی کردوە.
ئیرینا ڤۆیاشکۆڤا-سۆلۆرانۆ شارەزایی 30 ساڵی نێودەوڵەتی لە پرسەکانی کۆچ و پەنابەری و هەماهەنگیکردنی بە هاناهاتنە گەشەپێدان و مرۆییەکانی نەتەوە یەکگرتوەکانی لەگەڵ خۆێ هێناوە، ئەو لە 2016-2019 هەماهەنگیکاری نیشتەجێ بوە لە تورکیا و لە 2013-2016ش لە سربستان و لە وەتەی مانگی ئابی 2019ەشەوە ئیرینا ڤۆیاشکۆڤا-سۆلۆرانۆ بەڕێوبەری کاربەڕێکەری نوسینگەی ئەوروپا و ئاسیای ناوەڕاستی نەتەوە یەکگرتوەکانە بۆ گەشە پێدان لە ئیستانبوڵ.
لە ماوەی 2010-2013 ئیرینا ڤۆیاشکۆڤا-سۆلۆرانۆ بەڕێوەبەری کارگێڕی کۆچ بوە لە رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە ژنێڤ، لە ساڵی 2009 ش جێگری سەرۆکی فەرمانبەرانی ڕێکخراوی نێو دەوڵەتی کۆچ بوە، پێش ئەوەش پۆستی باڵای هەبوە لە رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە بانگۆک و ڤیەنا و ژنێڤا و مانێلا.
ئیرینا ڤۆیاشکۆڤا-سۆلۆرانۆ بڕوانامەی دیپلۆمی لە پەیوەندییە ئابورییە نێودەوڵەتییەکانی لە ئەکادیمیای دیپلۆماسی لە ڤییەننا بەدەستهێناوە و بڕوانامەی ماستەری لە مێژو و جوگرافیا و یاسای نێودەوڵەتی لە زانکۆی ڤییەننا و هەروەها بەکالۆریۆسی لە مێژو و کۆمەڵناسی و جوغرافیا و زانستە سیاسییەکانی لە زانکۆی هایدلبرگ لە ئەلمانیا وەدەستهێناوە، ئیرینا ڤۆیاشکۆڤا-سۆلۆرانۆ زمانەکانی ئینگلیزی و ئەڵمانی و چیکی بە باشی دەزانێت.