به‌غدا-اه‌ع-ئامینه سه‌لامى
و:سۆما جاف
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئاشكرایكرد،هه‌وڵێك هه‌یه بۆ پێكهێنانى ناوه‌ندى هه‌ماهه‌نگكارى له‌دیاله وكه‌ركووك ونه‌ینه‌وا وئه‌نجامدانى پۆپراسیۆنه‌كان دژى تیرۆرستانى داعش.
یاوه‌ر به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى باڵاى بۆ هه‌ماهه‌نگى وكارى سه‌ربازى وئاسایشى نێوان وه‌زاره‌تى به‌رگرى فیدڕاڵى وپێشمه‌رگه به‌رهه‌مدار بوو"،ئاماژه‌یشى دا "له‌كۆبوونه‌وه‌كه چه‌ند بابه‌تێكى گرنگ تاوتوێ كران له‌نێویشیاندا چۆنێتى مامه‌ڵه‌كردن وكارى هاوبه‌ش به‌تایبه‌ت ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان دژى پاشماوه‌كانى داعش له‌هه‌ندێك ناوچه به‌تایبه‌ت له‌دیاله وكه‌ركووك وناوچه‌كانى قه‌ره‌چۆخ".
یاوه‌ر وتیشى"له‌كۆبوونه‌وه‌كه گه‌یشتونه‌ته لێكتێگه‌یشتن له‌باره‌ى بابه‌تى دروستكردنى ناوه‌ندى هه‌ماهه‌نگكار وكارى هاوبه‌ش له‌دیاله وكه‌ركووك ونه‌ینه‌وا وهه‌روها تاتوێى میكانزمه‌كانى ئه‌م ناوه‌ندانه‌یش كرا"،ڕوونیشیكرده‌وه"له‌میان كۆبوونه‌وه‌كه باس له‌بابه‌تى چۆنێتى ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ى سه‌ربازى هاوبه‌ش له‌سوپا وپێشمه‌رگه دژى تیرۆرستانى داعش له‌و پارێزگایانه كرا له‌گه‌ڵ دروستكردنى هێڵى به‌رگرى هاوبه‌ش".
ئاماژه‌یشى دا "پێش كۆتایی ئه‌م مانگه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ساز ده‌كرێت بۆ ده‌ستپێكردنى كار وهاوكارى هاوبه‌ش له‌پێناو له‌ناوبردنى تیرۆر به‌ته‌واوه‌تى له‌م ناوچانه".