سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان ده‌رئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌ى تایبه‌تى له‌گه‌ڵ كازمى ئاشكرا كرد

ناوخۆ
  • 2-07-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع 

     
    سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان ده‌رئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌ى تایبه‌ت كه‌به‌سه‌رۆكایه‌تى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران له‌باره‌ى ڕه‌وشى ده‌روازه‌كان سازكرا ئاشكراكرد.
    ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،بڵاویكرده‌وه‌"عومه‌ر وائیلى سه‌رۆكى ده‌سته‌كه‌ به‌شدارى له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌تى كردووه‌ بۆ تاوتوێ كردنى ڕه‌وشى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان وڕێكاره‌ پێویسته‌كان بۆ به‌ره‌وپێشبردنى ئه‌ركه‌كانى به‌ شێوازێك ستراتیژییه‌تى به‌رنامه‌ى حكومى جێ به‌جێ بكات وداهاته‌كانى وڵات له‌سایه‌ى قه‌یرانى ئێستاى دارایی وئابوورى كه‌ڕووبه‌رووى وڵات بۆته‌وه‌ به‌هێزتر بكات".
    به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وائیلى وتیشى"كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران ده‌رئه‌نجامى گرنگى هه‌بوو ئه‌وه‌یش ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ڕێوشوێنى پێویست بۆ كۆنترۆڵكردنى میكانزمى كاركردنى له‌ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان ودۆزینه‌وه‌ى پلانى گونجاو بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى داهاته‌كان وچڕكردنه‌وه‌ى ڕێوشوێنه‌كان بۆ ڕێگاگرتن له‌هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێكى ده‌ره‌كى كه‌مه‌به‌ست لێى ده‌ستكاریكردنى تواناكانى وڵاته‌ له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ى ژینگه‌یه‌كى ئارام بۆ كارمه‌ندانى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان".
    ئاماژه‌یشى دا "ڕاسپارده‌كانى سه‌رۆك وه‌زیران ورد وكردارى بوون به‌جه‌ختكردن له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى فه‌رمانبه‌رانى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان له‌كه‌سانى خاوه‌ن شاره‌زا وده‌ستپاك وپیشه‌یی بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌ركه‌كانیان وبه‌جێ گه‌یاندنى ئامانجه‌ خوازراوه‌كان له‌ڕێگاى ئه‌وانه‌وه‌".
    ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ژماره‌یه‌ك بڕیارى نوێ وگرنگ ده‌رده‌كرێت بۆ به‌هێزكردنى كارى ده‌سته‌ى ده‌روازه‌كان ئه‌ویشى به‌كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى له‌میان ده‌سه‌ڵاتى یاسایی له‌سه‌رپه‌رشتى كردن وچاودێرى ووردبینیكردن وبه‌دواداچوونى ئه‌منى بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانى ده‌روازه‌كان له‌پێناو به‌جێ گه‌یاندنى ڕاسپارده‌كانى حكومه‌ت وپشتیوانیكردنى بوودجه‌ى فیدڕاڵى له‌میان به‌رزكردنه‌وه‌ى داهاته‌كان".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"ئه‌م بایه‌خدانه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران خاڵێكى ئه‌رێنى وڕاسته‌قینه‌یه‌ وده‌رخه‌رى بایه‌خدانى ده‌وڵه‌ته‌ به‌چاككردنى ڕه‌وشى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان له‌میان ڕاوێژى له‌گه‌ڵ خاوه‌ن شاره‌زاییه‌كان بۆ گه‌یشتن بۆ ئامانجى خوازراو ئه‌ویش به‌كۆنترۆڵكردنى ڕه‌وشى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان".