به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى
و:سۆما جاف
لیژنه‌ى ته‌ندروستى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ورده‌كارى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران خسته‌ڕوو.
په‌رله‌مانتار غایب عومێرى ئه‌ندامى لیژنه‌كه له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ڕایگه‌یاند"كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌كه له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران له‌سه‌ر داواى لیژنه‌ى ته‌ندروستى نوێنه‌رایه‌تى بووه بۆ تاوتوێ كردنى چه‌ندین بابه‌ت وگرفت له‌سایه‌ى قه‌یرانى كۆرۆنا"،ئاماژه‌یشى دا"چه‌ند پێشنیارێك له‌میان كۆبوونه‌وه‌كه خراوه‌ته به‌ر باس،وله‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیران ووه‌زیرى ته‌ندروستى پشتگیرى كران".
ڕوونیشیكرده‌وه"خاڵه‌كان بریتیی بوون له‌دابین كردنى پارێزگارى وپاڵپشتى كردنى كارمه‌ندانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ودامه‌زراندنى ده‌رچووانى كۆلێژه پزیشكى وته‌ندروستى وپه‌رستارییه‌كان به‌پێى یاساى ژماره(6)ى ساڵى 2000 وپه‌له‌كردن له‌ده‌ركردنى فه‌رمانى كارگێرى بۆ دامه‌زراندنیان"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"له‌میان كۆبوونه‌وه‌كه باس له‌پێشنیارى ده‌ركردنى بڕیارێكى ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیران كرا له‌باره‌ى كڕینى ئامێرى تایبه‌ت وبه‌ڕێژه‌یه‌كى پێویست بۆ پشكنینى په‌تاى كۆرۆنا ،له‌پێناو نه‌هێشتنى گرفتى دواكه‌وتنى ئه‌نجامه‌كانى پشكنین وگردبوونه‌وه‌ى كیته‌كان".
عومێرى وتیشى"لیژنه په‌رله‌مانییه‌كه له‌میان كۆبوونه‌وه‌كه داواى پته‌وكردنى هاوكارى نێوان سه‌رجه‌م ده‌زگا وبه‌رێوبه‌رایه‌تى وده‌سته‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كرد له‌گه‌ڵ دابینكردنى شوێنى نوێ بۆ كه‌ره‌نتینه كردن له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه"،ڕوونیشیكرده‌وه"له‌كۆبوونه‌وه‌كه تاوتوێى بابه‌تى كه‌مبوونه‌وه‌ى ئۆكسجینى شل كرا وئه‌گه‌رى دابینكردنى له‌سه‌رجه‌م ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان".
ئاماژه‌یشى دا"لیژنه په‌رله‌مانییه‌كه پێشنیارى كرد گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌وڵاتان بكرێت بۆ كڕینى 20 كارگه‌ى ئۆكسجین وله‌به‌غدا وپارێزگاكانى تر دابه‌ش بكرێت"،ڕوونیشیكرده‌وه"نرخى ئه‌م كارگانه نێوان 80 هه‌زار بۆ 120 هه‌زار دۆلاره.
عومێرى دووپاتیشیكرده‌وه"سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڵێنى به‌لیژنه‌كه دا پێداچوونه‌وه‌ى پێشنیاره‌كان بكات وجێ به‌جێ بكات".