به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ڕایگه‌یاند،ئۆپراسیۆنه‌كانى فراوانى ئه‌منییان له‌باكوورى به‌غداى پایته‌خت به‌به‌شدارى كه‌رته سه‌ربازییه‌كان به‌رپاكرد.
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"به‌ڕاسپارده‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان وبه‌سه‌رپه‌رشتى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان،فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا پرۆسه‌یه‌كى ئه‌منى سه‌بازییان له‌باكوورى به‌غدا به‌رپاكرد"،ڕوونیشیكرده‌وه"له‌م پرۆسه‌یه كه‌رته‌كانى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا وكهرتهكانى لیواى هێزى تایبه‌ت/سه‌رۆكایه‌تى ئه‌ركانى سوپا ولیواى سى وحهوتى پیاده‌ى ئامێره‌كان ولیواى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا ولیواى كۆماندۆسى تایبه‌تى پۆلیسى فیدڕاڵى ولیواى حه‌شدى شه‌عبى به‌شداریان تیایدا كرد،به‌پاڵپشتى فرۆكه‌كانى هێزى ئاسمانى وفرۆكهكانى سوپا".
وتیشى"ئه‌م پرۆسه‌یه به‌پێى زانیارى هه‌واڵگیرى ورد جێ به‌جێ كراوه بۆ ڕاوهدوونانى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش و،پشكنینى ئه‌م ناوچانه بۆ پته‌وكردنى ئاسایش وسه‌قامگیرى ودهستگیركردنى داواكراوه‌كان وپاراستنى به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتیان له‌و ناوچانه،هه‌روه‌ها دواتریش شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى ورده‌كارى زیاتر بڵاوده‌كاته‌وه".