بهغدا-اهع
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆدا گفتوگۆ دەربارەی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاساى چاکسازی و ڕێکخستنەوەی سیستەمی باج و پەرەپێدانی کەرتی تایبەت کراوە و بڕیاریشدرا حکومەتی هەرێم لە گفتوگۆکانی لە گەڵ حکومەتی فیدرالی بەردەوام بێت، هەروەها پەیڕەو و چوارچێوەی یاسایی پهرهپێدانی هاوبهشی ههردو كهرتی تایبهتی و گشتی پەسەند کراون.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان،ئەمڕۆ چوارشەممە،لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه بڵاویكردهوه"ئهنجومهنهكهبە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەشداربونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن، لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبوەوە".
وهك لهڕاگهیهندراوهكه ئاماژهى پێكراوه"لە دەستپێکی کۆبونەوەکەدا جێگری سەرۆک وەزیران ڕاپۆرتێکی دەربارەی ئەنجامی گفتوگۆکانی حکومەتی هەرێم لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی و پێشنیارەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەرسێردراوەکان خستوەتەڕو، سوپاسی شاندی دانوستانکاری هەرێمیشی کرد بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان. ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆکان بەردەوام بێت بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستانی تێدا پارێزراو بێت".
دواتریش عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچون و سکرتێری لیژنەی باڵای چاکسازی ڕاپۆرتێکی دەربارەی هەنگاوە کردەییەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی خستوەتەڕو کە ئەمڕۆ 1ی تەمموز کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، دواتر وەزیری دارایی و ئابوری میکانیزم و ڕێکارەکانی ئەو ڕێنماییە داراییانەی باسکردوە کە لە بەرواری 2020/6/29 دەرکراون بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیی.
بە گوێرەی راگەیەنراوی کۆبونەوەکە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە چاکسازی لە هەمو کەرتەکاندا دەکرێت و پرۆسەیەکی بەردەوامە. ئامانجیش لە چاکسازی کە خواستی زۆرینەی خەڵکی کوردستانە، هێنانەدی دادپەروەری و پاراستنی مافی مووچەخۆرانی شایستە و ڕاستەقینەیە .
لە بڕگەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا دارا رەشید وەزیری پلاندانان، ڕەشنووسی پەیڕەو و چوارچێوەی یاسایی پهرهپێدانی هاوبهشی ههردو كهرتی تایبهتی و گشتی ( Public -Private Partnership) و چەندین پێشنیار بۆ پەرەپێدانی کەرتی تایبەت باسکردوە، ئەنجومەنی وەزیران دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، سوپاسی وەزارەتی پلاندانانی کرد و بە کۆی دەنگ پەیڕەوەکە و پێشنیارەکانی پەسەند کرد کە دەبێتە بنەمای یاسایی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە هاوبەشەکانی کەرتی گشتی وتایبەت بە ڕەچاوکردنی ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان بۆ کۆمپانیاکان وكێبڕکێ و بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتییان و پەیڕەوکردنی پێوەرە دارایی وتەکنیکیی و یاساییە کارپێکراوەکان بەجۆرێک لە خزمەتی پڕۆژە گشتییە خزمەتگوزارییەکان بێت.
لە بڕگەی کۆتایی کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران ئامانج ڕەحیم سەرۆکی لیژنەی ڕاسپێردراو بە پێداچوونەوەی باج راپۆڕتێکی دەربارەی ئەنجامی کاری دیراسەکردن و پێداچونەوەی لیژنەی ڕێکخستنەوەی سیستەمی باجی لە هەرێم خستەڕوو ، کە لەسەر ئاستی ستراتیژی و درێژخەیان دەستنیشانی پلانی چاکسازیی باجی کردبو ، لەبەشێکی دیکەشدا پلانی هەنووکەیی بۆ چاکسازیی لە بواری باج باسکرا، لە دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە ئەنجومەنی وەزیران بە کۆی دەنگ سەرجەم ڕاسپاردەکانی لیژنەکەی پەسەندکرد.
ئەوەش هاتوە، بە گوێرەی راسپاردەکان هەمو جۆرە لێخوشبونێک لە باج هەڵدەوەشێتەوە ئەگەر لە دەرەوەی یاساکان کرابێت و هەرچی زو جێبەجێکردنی پەیرەوی پیادەکردنی پیشەی ژمێریاری یاسایی و کاری وردبینی پڕۆژە بازرگانییەکان بۆ ئەوەی ژمێریارە یاساییەکان بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بگرن و بۆ بەرگرتن لەخۆدزینەوە لە پێدانی باج، و پابەندکردنی کۆمپانیاکان بە پێدانی باج و وەرگرتنی ڕێکاریی یاسایی بەرامبەر ئەو کەس و کۆمپانیایانەی خۆیان لە پێدانی باج دەدزنەوە یان مۆڵەتەکانی لێخۆشبونی باج بە پێی یاسا بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنان خراپ بەکاردەهێنن. سەرەڕای کارکردن بۆ داڕشتنی یاسایەکی نوێ بۆ باج و سود وەرگرتن لە تەکنەلۆژیای زانیاری بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی باجدەران و نەهێشتنی بیرۆکراسی و ڕوتینی بەڕێوەرایەتییەکانی باج و برەودان بە شەفافیەت.