وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان: لە ئاییندەیەکی نزیکدا شاندى هه‌رێم سەردانی بەغدا دەکاتەوە

  • 1-07-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاردراوە، شاندی دانوستاندنکاری هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکەنەوە. دەشڵێت، دابەشکردنی مووچە بەپێی توانای حکومەت دەبێت،وتیشى ئەمڕۆ یاسای چاکسازی چووە بواری جێبەجێکردنەوە. 
    جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) چاودێرى كرد دەڵێت، "حکومەت بەردەوام دەبێت لە چاکسازی و ئامانجی ئەم پرۆسەیە دادپەروەرییە". 
    لەبارەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، جووتیار عادل رایگەیاند، "لەسەرەتاوە کەمکردنەوەی مووچە 34% بوو، بەڵام سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا پارە قەرزبکات بۆ ئەوەی 21% بێت. ئەم رێژەیەی ئێستاش بەتەنها بۆ ئەم مانگەیە". 
    بە وتەی جووتیار عادل، شاندەکە بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی لەگەڵ شاندی حکومەتی عێراق باسی لە بودجەی هەرێمی کوردستان، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و نەوت کردووە و "لە ئاییندەیەکی نزیکدا شاندەکە سەردانی بەغدا دەکاتەوە". 
    لەبارەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، جووتیار عادل رایگەیاند، "لەسەرەتاوە کەمکردنەوەی مووچە 34% بوو، بەڵام سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڵێنیدا پارە قەرزبکات بۆ ئەوەی 21% بێت. ئەم رێژەیەی ئێستاش بەتەنها بۆ ئەم مانگەیە". 
    دابەشکردنی مووچە لە مانگی داهاتوو، بە وتەی جووتیار عادل "بەپێی ئەو داهاتەی لەبەردەستمانە و بەپێی ئەو داهاتەی حکومەت هەیەتی دەبێت". 
    داهاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سێ سەرچاوەوەیە، فرۆشتنی نەوت، داهاتی ناوخۆ و ئەو بڕەپارەیەی لە بەغداوە دەنێردرێت بۆ هەرێمی کوردستان. جووتیار عادل دەڵێت، بۆ دابەشکردنی مووچە هەڵسەنگاندن بۆ ئەو بڕە پارەیە دەکەن کە لەو سێ سەرچاوەیەوە دەستیان دەکەوێت. 
    لەبارەی بەردەوامبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، وتەبێژی حکومەت باسی لەوە کرد، "ئیرادەیەکی بەهێزی سیاسی هەیە و حکومەت پاشگەزنابێتەوە لە پرۆسەی چاکسازی".
    وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی دەربڕیوە لەگەڵ بەغدا رێکبکەوێت، ئامادەن داهاتی نەوت رادەستی بەغدا بکەن، نەک نەوت. "نیوەی داهاتی ناوخۆش بە حکومەتی عێراق دەدەن، لەبەرامبەر دابینکردنی شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستان".