كازمى جه‌خت له‌گرنگى ته‌واوكارى ئه‌ركه‌كانى نێوان حكومه‌ت وپه‌رله‌مان له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا كرده‌وه‌

ناوخۆ
  • 1-07-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     

    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،جه‌ختى له‌گرنگى ته‌واوكارى ئه‌ركه‌كانى نێوان حكومه‌ت وپه‌رله‌مان له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا كرده‌وه‌.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وئه‌ندامانى لیژنه‌ى ته‌ندروستى وژینگه‌ى نوێنه‌رایه‌تى كۆبووه‌ته‌وه‌".
    به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ كازمى له‌سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌ جه‌ختى كردۆته‌وه‌ له‌سه‌ر"گرنگى ته‌واوكارى ئه‌ركه‌كانى نێوان حكومه‌ت وپه‌رله‌مان له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا"،ئاماژه‌یشى دا"به‌خراپى پلان وداڕمان سیسته‌مى ته‌ندورستى وه‌كو ده‌رئه‌نجامێكى ڕاسته‌وخۆ بۆ خراپى به‌ڕێوه‌بردنى كه‌ڵه‌كه‌بوو كه‌ڕۆڵى هه‌بوو له‌زیادكردنى كاریگه‌رییه‌كانى په‌تاكه‌ به‌سه‌ر هاوڵاتیان".
    به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ تاوتوێى ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ كراوه‌ كه‌ گیراوه‌ته‌ به‌ر بۆ پته‌وكردنى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"سه‌رۆك وه‌زیران گوێى له‌كۆمه‌ڵێك پێشنیارى به‌رێزان په‌رله‌مانتارانى ئه‌ندام له‌لیژنه‌ى ته‌ندروستى نوێنه‌رایه‌تى گرت".
    كازمى ڕوونیشیكرده‌وه‌"لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتیمانى پته‌وتر ده‌كرێت له‌ڕێگاى شاره‌زایی پزیشكان وخاوه‌ن پسپۆرێتییه‌كان بۆ پێشكه‌شكردنى دیدى زانستییان كه‌ده‌بێته‌ پاڵپشتییه‌ك بۆ ئه‌م ئه‌ركه‌ى ئێستا".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ له‌سه‌ر زارى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕایگه‌یاند"ڕۆژانه‌ به‌درێژایی كات چاودێرى هه‌موو ورده‌كارییه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا وئه‌ركى نیشتیمانى بۆ ڕێگاگرتن له‌كاریگه‌رییه‌كانى په‌تاكه‌ ده‌كه‌ین،هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌ى به‌رده‌وام ده‌كه‌ین له‌پێناو نه‌هێشتنى هه‌ر ئاسته‌نگییه‌ك له‌سه‌ر ڕێگاى چاره‌سه‌ركردنى توشبووان،وله‌پێناو ڕێگاگرتن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشییه‌كه‌".
    سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وتیشى"ده‌زگاى حكومى به‌هه‌موو ئه‌رك و ته‌واوى هه‌ماهه‌نگى كار ده‌كات له‌پێناو پشتیوانى كردنى پێداویستییه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وله‌پێناو به‌تواناكردنى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى وپزیشكى بۆ پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارییه‌كانیان ،دواى ئه‌وه‌ى ئه‌م كارمه‌ندانه‌ ئه‌ركێكى بێ وێنه‌یان پێشكه‌شكرد له‌دڵسۆزییان بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌ركه‌كانیان سه‌ربارى هه‌موو ئاسته‌نگى وقوورسایی وكه‌مى یارمه‌تییه‌كان".
    دووپاتیشیكرده‌وه‌"قه‌یرانى دارایی وئابوورى ئاسته‌نگییه‌كى نوێى هێنایه‌ دى له‌پاڵ ئه‌ركى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاكه‌،به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا ده‌رفه‌تێكه‌ بۆ به‌هێزكردنى خواستى عێراقییه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى قه‌یرانه‌كه‌یان وهه‌روه‌ها ڕووبه‌رێكى ڕاسته‌قینه‌یه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى خراپى به‌ڕێوه‌بردن وگه‌نده‌ڵى ونه‌هێشتنى وڕێگاگرتن له‌وه‌ى به‌رده‌وام بێت له‌به‌فیرۆدانى ئه‌ركى دڵسۆزان كه‌به‌ڵێنیان به‌خۆیان وگه‌له‌كه‌یان داوه‌ هه‌موو تواناكانى خۆیان بخه‌نه‌ گه‌ڕ".
    َ