به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى
و:سۆما جاف
عه‌لى عه‌بوودى په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى حیكمه‌ى نیشتیمانى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،ئامانجى هاوپه‌یمانى عێراقیون به‌جێ گه‌یاندنى سه‌قامگیرى سیاسییه،ئاماژه‌یشى دا هاوپه‌یمانێتییه‌كه دژى حكومه‌ت نییه به‌ڵكو پاڵپشتى حكومه‌ت ده‌كات بۆ سه‌پاندنى شكۆى وڵات.
عه‌بوودى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕاگه‌یاند"هاوپه‌یمانێتییه‌كه پشتیوانى وڵات ده‌كات كاتێك هێزه سیاسییه‌كان تووشى دابڕان وناكۆكى ده‌بن كه‌ده‌بێته هۆكارى سستبوونه‌وه‌ى ئه‌ركه‌كان له‌ژیانى گشتیدا بۆیه لێره‌دا ڕۆڵى وه‌ك میانڕه‌و ده‌رده‌كه‌وێت له‌میان هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هێزه كاریگه‌ره‌كان ونزیككردنه‌وه‌ى دیدوبۆچوونه‌كان بۆ ده‌ربازبوون له‌قه‌یرانه‌كان وبه‌جێ گه‌یاندنى سه‌قامگیرى".
وتیشى"گرنگترین ئه‌و ئامانجانه‌ى هاوپه‌یمانێتییه‌كه هه‌وڵى بۆ ده‌دات سه‌پاندنى سه‌روه‌رى یاسا وگه‌ڕاندنه‌وه‌ى شكۆى وڵات وڕێزگرتنه له‌هێزه ئه‌منییه‌كان به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى وحه‌شدى شه‌عبى وپێشمه‌رگه".
ئاماژه‌یشى دا"هه‌ندێك كه‌سایه‌تى سه‌ربه‌خۆ هه‌ن له‌فراكسیۆنه بچووكه‌كان ناتوانن به‌بێ هاوپه‌یمانێتى له‌گه‌ڵ هێزه كاریگه‌ره‌كانى نێو ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران خواسته‌كانى خۆیان به‌دى بهێنن تاوه‌كو بتواتنن یاسا گرنگه‌كان تێپه‌ڕێنن".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه چالاكى ده‌بێت له‌میان دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى دیكه به‌وه گرنگه بچنه نێو ریزى ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه به‌تایبه‌ت هه‌ندێ له‌هێزه كاریگه‌ره‌كان ونیشتمانپه‌روه‌ره‌كان له‌پێناو گه‌یشتن به‌پرۆسه‌یه‌كى به‌رهه‌م هاتوو وبنیاتنانى دروست له‌قۆناغى داهاتوودا".
شایه‌نى باسه عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه‌ى نیشتیمانى،دوێنى سێشه‌ممه،هاوپه‌یمانییه‌كى نوێ به‌ناوى "عێراقیون"ڕاگه‌یاند كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتار له‌خۆده‌گرێت،هه‌روه‌ها دووپاتیشیكرده‌وه كه‌ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه كار ده‌كات بۆ كاراكردنى به‌رنامه‌یه‌كى میانڕه‌و له‌پێناو پشتیوانیكردنى سه‌قامگیرى سیاسى.