ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ژماره‌یه‌ك بڕیار ده‌رده‌كات

ناوخۆ
  • 30-06-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى،به‌سه‌رۆكایه‌تى مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران سازكرد،وكۆمه‌ڵێك بابه‌تى خشته‌ى كاره‌كانى خسته‌ به‌رباس.
    به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كه‌ده‌ستى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،له‌میان دانیشتنه‌كه‌ وه‌زیرى ته‌ندروستى وژینگه‌ راپۆرتێكى تێروته‌سلى له‌باره‌ى كارى لیژنه‌ى پته‌وكردنى ڕێوشوێنه‌كانى حكومه‌ت له‌بواره‌كانى خۆپارێزى وكۆنترۆڵكردن وته‌ندروستى وهۆشیاركردنه‌وه‌ بۆ ڕێگاگرتن له‌بڵابوونه‌وه‌ى كۆرۆناى خسته‌ڕوو،كه‌به‌پێى فه‌رمانى دیوانى ژماره‌ 217ى ساڵى 2020 پێكهێنراوه‌.
    ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران تاوتوێى ڕێوشوێنه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وته‌رخانكردنى بوودجه‌ى تایبه‌ت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا كرد،له‌گه‌ڵ خستنه‌گه‌ڕى هه‌موو توانا پێویسته‌كان بۆ گه‌مارۆدانى نه‌خۆشییه‌كه‌ وكه‌مكردنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى توشبووان.
     
    ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ژماره‌یه‌ك بڕیارى وڕاسپارده‌یشى ده‌ركرد:-
     
    یه‌كه‌م/ وه‌زاره‌تى دارایی بڕى 50ملیار دینار له‌ خه‌رجییه‌كانى یه‌ده‌كى بوودجه‌ى فریاگوزارى ساڵى ڕابردوو ده‌داته‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌هۆى په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا،به‌مه‌رجێك وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌ته‌نها بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاكه‌ خه‌رجى بكات.
     
    دووه‌م/درێژكردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڵاوێرده‌ى به‌خشراوه‌ته‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌پێى بڕیارى لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتیمانى ژماره‌(9)ى ساڵى 2020 بۆ ماوه‌ى سێ مانگ،هه‌ر له‌به‌روارى كۆتایی هاتنى ئه‌و ماوه‌یه‌ى له‌بڕگه‌ى(ط)ئه‌م بڕیاره‌ى ئاماژه‌ى بۆ كراوه‌.
     
    سێیه‌م/په‌سه‌ندكردنى یاداشتننامه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى ڕاوێژكارى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانى خزمه‌تگوزارى پزیشكى سه‌ربازى له‌وه‌زاره‌تى به‌رگرى وته‌ندروستى حه‌شدى شه‌عبى وبه‌ڕێوبه‌رایه‌تى خزمه‌تگوزارى پزیشكى له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ،كه‌له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌به‌روارى 26/6/2020، له‌باره‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا سازكراوه‌.
     
    چواره‌م/ ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ژماره‌(358ى ساڵى 2018)له‌باره‌ى پرۆژه‌ى ڕێككه‌وتنى نه‌هێشتنى سه‌پاندنى زیاد له‌باجێك وڕێگاگرتن له‌خۆدزینه‌وه‌ له‌پێدانى ئه‌و باجه‌ى به‌سه‌ر داهات وسه‌رمایه‌كان سه‌پێنراوه‌،كه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو حكومه‌تى كۆمارى عێراق وحكومه‌تى كۆمارى ئه‌رمینیایه‌.
     
    پێنجه‌م/ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاساى ڕاستاندنى ڕێككه‌وتنى نێوان حكومه‌تى كۆمارى عێراق وحكومه‌تى كۆمارى تونس له‌باره‌ى خزمه‌تگوزارى ئاسمانى.
     
    شه‌شه‌م/ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌ى ڕێككه‌وتننامه‌ى هاوكارى یاسایی ودادوه‌رى له‌باره‌ى پرسه‌كانى شارستانى ودادگاییكردن وڕاده‌ستكردنى تاوانباران له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تى كۆمارى عێراق وحكومه‌تى ئۆكرانیا.