عه‌مار حه‌كیم هاوپه‌یمانێتییه‌كى نوێى به‌ناوى(هاوپه‌یمانى عێراقیون) ڕاده‌گه‌یه‌نێت

  • 30-06-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    عەممار حەکیم لە شاری بەغدا هاوپەیمانییەکی نوێ بەناوی عێراقیون راگەیاند کە ژمارەیەک پەرلەمانتار لە خۆدەگرێت. حەکیم دەڵێت، هاوپەیمانییە نوێکە بۆ بەرنامەیەکی میانڕەو کاردەکات بەمەبەستی پشتیوانیکردن لە سەقامگیریی سیاسی.
    عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی لە وتارێكدا لەبارەی هاوپەیمانییە نوێکەی كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)چاودێرى كردووه‌، ئاماژەی بەوە کردووە، عێراقیون، هاوپەیمانییەکی سیاسی پەرلەمانی جەماوەرییە، "خۆی لە دەوڵەتە، لەچوارچێوەی دەوڵەت جموجوڵ دەکات و بەرهەمی هەوڵەکانیشی بۆ دەوڵەت دەگەڕێتەوە".
     سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی جەختدەکاتەوە، هاوپەیمانییەکە پشتیوانی دەوڵەتێکی بە توانا و بەهێز دەکات کە خاوەن سەروەریی نیشتمانی و ئیرادەی جەماوەریی بێت. هاوکات دوور بێت لە پشکپشکێنە، لە دەرەوەی رێککەوتنی گوماناویی و لێکتێگەیشتنی کاتی و نا جیددیی بێت.