به‌غدا-اه‌ع
ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ وته‌بێژى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه، سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستێوه‌ردانى هیچ فه‌رمانێكى دادوه‌ری ناكات
،ئاماژه‌یشى دا ڕێوشوێنى توندى وڵات ده‌گیرێته‌به‌ر بۆ كۆنترۆڵكردنى ده‌روازه سنوورییه‌كان.
مه‌لا ته‌ڵاڵ له‌میان كۆنگره‌ى ڕۆژنامه‌وانى كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ئاماده‌ى بوو،ڕایگه‌یاند"كازمى گرنگى زۆر بهبهرهنگاربوونهوهى كۆرۆنا ده‌دات،ووه‌زاره‌تى پیشه‌سازى ڕاسپاردووه كارى به‌رده‌وام بكات وئاستى تواناكانى به‌رزبكاته‌وه بۆ به‌رهه‌مهێنانى ئۆكسجین".
وتیشى"وڵاتانى دۆست ودراوسێ به‌رده‌وامن له‌پێشكه‌شكردنى هاریكارى بۆ عێراق"،ئاماژه‌یشى "ئه‌و پاره‌یه‌ى بۆ بوودجه‌ى فریاگوزارى ته‌رخانكرابوو به‌ته‌نها بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا خه‌رج ده‌كرێت".
ڕایشیگه‌یاند"سه‌رۆك وه‌زیران له‌كۆبوونه‌وه‌ى به‌رده‌وامدایه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌باره‌ى ده‌روازه‌كان"،ڕوونیشیكرده‌وه"زۆربه‌ى داهاتى ده‌روازه‌كان بۆ گیرفانى گه‌نده‌ڵكاران ده‌چوو،وبه‌م نزیكانه‌یش ڕێوشوێنى توندى وڵات ده‌بێت بۆ كۆنترۆڵكردنى ده‌روازه سنوورییه‌كان".
مه‌لا ته‌ڵاڵ له‌میان كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه ئاماژه‌یشى دا"وه‌زیرى په‌روه‌رده نموونه‌یه‌كى ڕاده‌ستى كازمى كردووه له‌باره‌ى دوو مووچه‌یی وسێ مووچه‌یی وته‌نانه‌ت چوار مووچه‌ییش".
له‌لایه‌كى تره‌وه مه‌لا ته‌ڵاڵ ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"هه‌فته‌ى ڕابردوو زانیارى هه‌واڵگیرى هاتووه له‌باره‌ى هه‌وڵى به‌ئامانجگرتنى ناوچه هه‌ستیار ونێرده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان،وده‌زگا دژه‌تیرۆریش به‌خێرایی مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌وڵانه كرد".
ڕوونیشیكرده‌وه"فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ كه‌سێك ده‌ركرا و13 كه‌سیش ده‌ستگیركران كههاوهڵى داواكراوه‌كه بوون،وته‌نها 13 كه‌س ئازادكران وداواكراوهكه هێشتا له ده‌ستى دادگایه".
ئه‌وه‌یشى وت"داواكراوه‌كه ڕاده‌ستى دادگا كراوه ودادگا خۆى ڕێوشوێنى پێویست دژى ده‌گرێته‌به‌ر و سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستێوه‌ردانى هیچ فه‌رمانێكى دادوه‌ری ناكات
"،دووپاتیشیكرده‌وه"به‌رپرسیارێتى حكومه‌ت سه‌پاندنى شكۆى وڵاته".