بهغدا-اهع
بهرههم ساڵح،سەرۆک کۆمار لەساڵڕۆژى هەڵگیرسانی شۆرشی ساڵی 1920 لە عێراقدا، ڕایگەیاند، شۆڕشەکە سەرچاوەی سروش و یەکگرتووی عێراقییەکان بووە.
نووسینگەی سەرۆک کۆمار بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی 1920 ،ئەمڕۆسێشەممە ،ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە کەدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،وتێیدا هاتووە، "بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق جەختدەکاتەوە شۆرشی 1920 تائێستا سەرچاوەی سروشە بۆ گەلی عێراق، دەیان وانەی تێدا بەرجستەکراوە کە لە ئێستادا وەک پاڵنەرێک بۆ عێراقییەکان بۆ ئەوەی زیاتر پرنسیپە نیشتمانییەکانیان بچەسپێنن".
ئاماژە بەوەش کراوە، "بەشانازییەوە یادی ئەو شۆڕشە دەکەینەوە کە تێیدا دەستە بژێری زانستی، ڕۆشنبیری، ئاینی و کۆمەڵایەتی ئەم وڵاتە تێیدا ڕۆڵی بەرچاویان بینیوە کە تائێستا دروشمەکانی لە ناخ و بیرو هۆش ومێژووی عێراقییەکاندا ماوەتەوە".
سەرۆک کۆمار لە ڕاگەیاندراوەکەدا، بە پێویستیزانیووە ،"عێراقییەکان بەردەوامبن لە کۆششدان لە پێناو بنیادنانەوەی وڵاتێکی بەهێز و خاوەن سەروەریەکی تەواو کە توانای ئەوەی هەبێت بەرەنگاری گەندەڵی بکات و یاسا سەروەربێت و ژیانێکی شکۆمەند بۆ هاووڵاتییەکانی فەراهەم بکات، دەوڵەت خزمەتکاری گەلەکەی بێت و بتوانێت ژیانێکی سەقامگیر لەگەڵ دراوسێکانیدا بێنێتە دی".