كازمى لەساڵڕۆژى هەڵگیرسانی شۆرشی ساڵی 1920 پیرۆزبایی له‌گه‌لى عێراق كرد

ناوخۆ
  • 30-06-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    مستەفا کازمی سەرۆك وەزیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، لەساڵڕۆژى هەڵگیرسانی شۆرشی ساڵی 1920 پیرۆزبایی له‌گه‌لى عێراق كرد
    کازمی، بە بۆنەی یادەکەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە کەده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،و تێیدا ڕایگەیاند " پیرۆزبایی لە گەلی عێراق دەکەم بەبۆنەی تێپەڕبوونی 100 ساڵ بەسەر شۆڕشی ڕزگاریخوازی گەلی عێراق لە ساڵی 1920دا کە تائێستا یادی ئەو شۆرشە جێگای خۆی لەناو ناخی گەلی عێراقدا داگیرکردووە، کە یەکەم شۆڕشى ڕزگاریخوازی ئەو گەلە بووە لە مێژووی نوێیدا".  
    کازمی ئاماژەی بەوەکردووە "عێراقییەکان ئەو شۆڕشەیان بەرپاکرد لەپێناو ئەوەی خۆیان فەرمانڕەوایی خۆیان بکەن، بۆیە لە ئێستادا کاردەکەین بۆ چەسپاندنی پرنسیپەکانی هاووڵاتیبون، فەراهەمکردنی مافە دەستورییەکان ومافەکانی مرۆڤ، هەموو دەستێوردانێکش بۆ سەر سەروەری  نیشتیمانەکەمان ڕەتدەکەینەوە".  
    کازمی، ئەوەشی خستوەتەڕوو "شۆڕشی 20 شۆڕشی هەموو عێراقییەکان بووە، کە لە پێناو بەرژەوەندی هاوبەشی هەموو گەلی عێراق بەرپابووە.".   
    سەرۆکوەزیران لە ڕاگەیاندراوەکەدا ڕۆڵی پیاوە ئاینییەکان و هۆزەکانی عێراقی لە بەرپابوونی شۆڕشەکەدا بەرز نرخاندووە لە بەرەنگاربوونى داگیرکەر.  
    ئەوەشی خستوەتە ڕوو "کە لە ئێستادا هۆزەکانی عێراق  ڕۆڵی گەورەیان هەیە لە پاڵپشتیی یاسا وئاشتەوایی کۆمەڵایەتی لە عێراق و لە پاڵپشتیکردنی حکومەت لە بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە ڕێگای دابینکردنی کەلوپەلە پزیشکییەکان".  
    مستەفاکازمی، ئاماژەی بەوەشکردووە،" شۆرشەکەی ساڵی 1920 پاڵنەرێکە بۆ ئێمە بۆ ئەوەی خزمەتکردنێکی زیاتر پێشکەش بە  گەلەکەمان  بکەین ئەوەش لە ڕێگەی جێبەجێکردنی ئەو پلانە ستراتیژیانەی کە دەبنە هۆکاری فەراهەمکردنی ژیانێکی ئاسودە و شکۆمەند بۆ چینە جیاوازەکانی گەلی عێراق".