بەغدا ا ه ع عەبدولرەزاق عیسا وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەمرۆ چوار شەممە داوای لەدامەزراوەكانی كۆمەڵگەی نوێودەوڵەتی كرد كە تایبەتن بە پەروەردە و فێركردن هاوكاری زانیستی و ئەكادیمی پێشكەش بە زانكۆكانی عێراق بكەن. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ( ا ه ع) نێردراوە وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند: عیسا لە میانی بەشداریكردنی لە كۆڕبەندی جیهانی بۆ فێركردن لەبەریتانیا، داوای لە دامەزراوەكانی كۆمەڵگەی نوێودەوڵەتی كرد كە تایبەتن بە پەروەردە و فێركردن هاوكاری زانیستی و ئەكادیمی پێشكەش بە زانكۆكانی عێراق بكەن، بە تایبەت لە ناوچە ئازادكراوەكان لە تیرۆریستانی داعش. عیسا راشیگەیاند وەزارەتی خوێندنی باڵا هەنگاوی باشی ناوە لەجێبەجێكردنی بەرنامە ستراتیجیەكانی بۆ بەهێزكردنی پرۆسەی خوێندن و بەرزكردنەوەی ئاستی دەرچوان لە زانكۆكان.