به‌غدا-اه‌ع
عه‌لی عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوی جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران وه‌زیری دارایی،ئه‌مڕۆ شه‌ممه، رایگه‌یاند، حكومه‌ت هه‌وڵه‌كانی بۆ دانانی پرۆگرام و به‌رنامه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی چاكسازی ئابوری ده‌ستپێكردوه له‌پێناو بووژاندنه‌وه‌ى ئه‌م كه‌رته
عه‌لاوی به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی(اه‌ع) رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی سێ مانگدا به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به چاكسازی پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیان ده‌كه‌ن،ئاماژه‌یشى دا، له‌ئێستاشدا پلانه‌كه‌یان ئاماده‌یه كه به‌رنامه‌یه‌كی ته‌واو بۆ هه‌مو به‌شه‌كانی ئابوری و به‌شه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و خزمه‌تگوزاریه‌كان له‌خۆده‌گرێت
وتیشى "ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی بۆ چاكسازی دانراوه ده‌بێته هۆكار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری داهات بۆ گه‌نجینه‌ى وڵات به‌تایبه‌ت له‌گومرگ و باج، به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆش ده‌بێته هۆكار بۆ راگرتنی به‌هه‌ده‌ردانی سه‌روه‌ت و سامانی وڵات.
ئاشكراشیكرد، حكومه‌ت ده‌یه‌وێت په‌ره به كه‌رتی تایبه‌ت بدات و هه‌لی كار و به‌رهه‌می ناوخۆیی زیاد بكات.