وه‌زیرى ته‌ندروستى ڕێنمایی دا به‌چاودێریكردنى ڕێوشوێنه‌ یاساییه‌كان دژى ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌ستدرێژییان كردۆته‌ سه‌ر خانمه‌ پزیشكێكى خولاو له‌زیقار

ناوخۆ
  • 26-06-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    دكتۆر حه‌سه‌ن ته‌میمى وه‌زیرى ته‌ندروستى وژینگه‌،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ زه‌هرا ڕه‌یحان خانمه‌ پزیشكى خولاو كه‌له‌كاتى ئه‌نجامدانى ئه‌ركدا له‌نه‌خۆشخانه‌ى حسێنى فیركارى له‌شارى ناسڕییه‌ى ناوه‌ندى پارێزگاى زیقار ده‌ستدرێژى كراوه‌ته‌ سه‌رى.
    نوسینگه‌ى ڕایگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"ته‌میمى به‌شى یاسایی وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاسپاردووه‌ به‌چاودێرى كردنى ڕێوشوێنه‌ یاساییه‌كان دژى ده‌ستدرێژیكاران"،وتیشى"هه‌روه‌ها ڕاسپارده‌یشى داوه‌ به‌خه‌ڵاتكردنى ئه‌و خانمه‌ پزیشكه‌ى ده‌ستدرێژى كراوه‌ته‌ سه‌رى".